یه‌ژه‌ئا ستار له‌ ئاڤاشین له‌ داگیركه‌رانیدا: ٣ داگیركه‌ر سزا دران

هه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند، گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار له‌ هه‌رێمی ئاڤاشین گورزێكی 'به‌هێز'یان له‌ سوپای توركی داگیركه‌ر وه‌شاندووه‌. به‌ پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ٣ داگیركه‌ر له‌ ئه‌نجامی چالاكیه‌كه‌دا سزادراون.

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

"له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی بازه‌كانی زاگرۆسدا،

١٣ی نیسان كاتژمێر ١٨:١٣ هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستارمان داگیركه‌رانیان له‌ شاخی شه‌هید دڵگه‌ش خسته‌ ژێر چاودێریه‌وه‌ و به‌ چه‌كی قورس لێیاندان. له‌و چالاكیه‌دا كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌هێز له‌ دوو سه‌نگه‌ر له‌سه‌ر شاخه‌كه‌ درا، ٣ داگیركه‌ر سزادران، ٢ سه‌نگه‌ر و سیستمێكی كامێرای گه‌رمایی له‌ناو بران.

١٣ و ١٤ی نیسان گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم له‌ هه‌رێمه‌كانی زاپ به‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی و له‌لایه‌ن بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه‌ به‌ كاتیوشا بۆردومان كران.

١٤ی نیسان كاتژمێر له‌ نێوان ١٦:٠٠-٢٢:٣٠ دا له‌ هه‌رێمی ئاڤاشین هه‌لیكۆپته‌ر به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی وه‌رخه‌لێ و شه‌هیدلكدا سوڕانه‌وه‌. هه‌مان كات گۆڕه‌پانی وه‌رخه‌لێ له‌لایه‌ن بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه‌ به‌ كاتیوشا و ٣ جاریش به‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردمان كران.

١٤ی نیسان كاتژمێر له‌ نێوان ١٤:٠٥-٢١:٤٠ له‌ هه‌رێمی زاپ گۆڕه‌پانه‌كانی كاركه‌ر، جه‌هه‌ننه‌م، ئه‌شكه‌وتی برینداران، كوڕه‌ژارۆ، شه‌هید شاهین و شه‌هید رۆسته‌م ٢٣ جار به‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان كران. هه‌مان رۆژ كاتژمێر ٢١:٣٠ گۆڕه‌پانی كونیشكای هه‌رێمی زاپ ٣ جار له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی جه‌نگیه‌وه‌ بۆردومان كران.

هـ . ب