یەجەوەکە داوای گەشترکردنی لایەنگری سەرهەڵدانی کرد
یەجەوەکە لە وان لە دژی دەستبەسەرداگرتن و زەوتکردنی ئیرادەی گەل چالاکی ئەنجامدا. یەجەوەکە داوای لە گەنجانی کوردستان کرد کە خاوەنداری لە ئیرادەی گەلی کورد بکەن و ئاگری سەرهەڵدان گەشتر بکەن.
یەجەوەکە لە وان لە دژی دەستبەسەرداگرتن و زەوتکردنی ئیرادەی گەل چالاکی ئەنجامدا. یەجەوەکە داوای لە گەنجانی کوردستان کرد کە خاوەنداری لە ئیرادەی گەلی کورد بکەن و ئاگری سەرهەڵدان گەشتر بکەن.
یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) راگەیەندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "یەکینەکانمان لە وان لە یەکەم ساتی زەوتکردنی ئیرادەی گەلەوە، چالاکییان ئەنجامدا. لە چوارچێوەی ئەو چالاکیانەدا:
-لەگەڕەکی خاچۆرتێ زریپۆشێکی جۆری تۆما بە مۆلۆتۆف کرایە ئامانج و بە تەواوەتی سوتێندرا.
-مارکێتی ئەی ١٠١ لە جادەی جومهوریەت کرایە ئامانج.
-کامێراکانی چاودێری لە جادەی ٢ی نیسان لەناوبران.
لە گەڕەکی باهچیڤان یەکینەکانمان لە ئۆتۆمبێلە زریپۆشەکانی دوژمن هاتنە دەست و بەرامبەر بە پۆلیسە داگیرکەرەکان شەڕیان کرد.
لەهەموو کوردستان و تورکیا بڵاوبوونەوەی ئەو ئاگرەی سەرهەڵدان کە لەلایەن یەکینەکانمان داگیرساوە، دەبێتە گەورەترین وەڵام بۆ داگیرکەران. ئێمە داوا لە هەموو ژنان و گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین کە خاوەنداری لە ئیرادەی گەلی کورد بکەن. ئەم هەڵوێستەی زەوتکردنی ئیرادە کە لە رابردوودا کراوە، بێگومان لە داهاتووشدا لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە درێژەی پێدەدرێت. هەموو گەلی کوردستان و گەنجانی شکۆمەند هەرگیز رێگە بە داگیرکەران نادەن. ئێمەش وەک یەجەوەکە و وەک هەمیشە شان بە شانی گەلەکەمان لە وان و هەموو کوردستان وەک هێزێکی پێشەنگ وەستاوین و لەئێستا بەدواشەوە درێژە بەوە دەدەین. ئێمە داوا لە هەموو گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین کە ئاگری ئەم سەرهەڵدانە گەشتر بکەن".
هـ . ب