یەکەمین پێشەنگای کتێب لە شاری کەرکوک کرایەوە

لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، بۆ جاری یەکەمین بە بەشداریی ١٥ دەزگا و چاپخانە پێشەنگایەکی تایبەت بە کتێب کرایەوە.

بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە رۆشنبیران و کتێبخوێنانی شاری کەرکوک لە پەیمانگای (عیلم) لە گەڕەکی ئیسکانی شاری کەرکوک، یەکەمین پێشەنگای تایبەت بە کتێب کرایەوە. ماوەی پێشەنگاکە چوار رۆژ دەخایەنێت.  لە پێشەنگاکەدا ١٥ دەزگا و چەندین کتێبخانە بە بەشداریکردنی ٢ هەزار و ٥٠٠ کتێبی جیاواز بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بەشداربوون.

یەکێکە لە پێکاتە سەرەکییەکانی بنیادنانی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو

ماۆستا ڕەسوڵ ڕەئوف سیەستمادرێکی شاری کەرکوکە کە وەکو خوێنەرێک سەردانی پێشەنگاکەی کردبوو، سەبارەت بە گرنگی کتێب خوێندنەوە، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ووتی: "دەتوانین بڵێین کتێب و خوێندنەوە یەکێکە لە پێکاتە سەرەکییەکانی بنیادنانی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو، بەتایبەتی لە قۆناغێکی وەکو ئیستا کە پڕە لە ململانیە و جەنجاڵی سیاسی بەتایبەتی لەشاری کەرکوک کە مڵملانەی نەتەوەکان بۆ شکاندنی هێزەکان بۆ گەیشتن بە دەسەڵات، بۆیە کردنەوەی پێشەنگایەکی تایبەت بە کتێبە ناوخۆی و جیهانێکی کە بە کارێکی گرنگی دەبین بۆئەوەی گەنجەکان بتوانن لەسەر پێی خۆیان بوەستن و خۆیان پەروەردە بکەن تا بەرچاویان ڕوون بێت بۆ بنیادنانی داهاتوو."

ڕێگاخۆشکەرێکە بۆ ئەوەی تاکی کورد خۆی پێبگەینێت

هەروەها سەبارەت بە کاریگەری کردنەویە پێشەنگای کیێب لەسەر داهاتووی کۆمەڵگا، مامۆستا ڕەسوڵ ڕەئوف ووتی: "بەداخەوە لەئیستادا لەنیو گەنجان ڕەشبینیەک هەیە ئەو نادادپەروەریەی کە دەسەڵات لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان بەسەر تەواوی کۆمەڵگا سەپاندوویەتی، بۆیە دەتوانین کردنەوەی ئەم پێشەنگایانە ڕێگاخۆشکەرێکە بۆ ئەوەی تاکی کورد خۆی پێبگەینێت بۆ ئەوەی لەداهاتوودا نەوەیەکی نێو رۆشنبیر دروست بێت."

ئەم پێشەنگایە خزمەتێکی زۆری بە کەرکوک کردووە

عیرفان واحد خەیات هاووڵاتیەکی شاری کەرکوکە کە سەردانی پێشەنگاکەی کردووە تا ئەو کتێبانەی پێشتر بۆ شارەکانی دیکە دەچوو بۆ ئەوەی بەدەستیکەوێت ئەمرۆ لەشارەکەی خۆی بۆ یەکەمجار توانیوەیەتی سەردانی پێشەنگایەکی تایبەت بە کتێب بکات،

عیرفا واحد سەبارەت بەکردنەوەی ئەم پێشەنگایە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: "کردنەوەی ئەم پێشەنگایە خزمەتێکی زۆری بەشاری کەرکوک کردووە، لە ڕابردوودا کەرکوک پێشەنگ بووە لە کردنەوەی ئەم پێشەنگانا بەڵام بەداخەوە لەئیستادا شاری کەرکوک دواکەوتووە رۆشنبیری خوێندنەوە و ئاستی زمانی کوردی، لەئیستاشدا ٢هەزار و ٥٠٠ کتێب هێنراوە بۆ ئەم پێشەنگایە ئەمەش پێشکەوتنێکە بۆ شارەکە."

ڕەخنەم هەیە لەم پێشەنگایە

هەروەها عیرفان واحد، چەند ڕەخنەیەکی هەبوو سەبارەت بە پێشەنگاکە و ووتی: "بە بەراورد بە پێشەنگاکانی شارەکانی سلێمانی وهەولێر لێرە کتێب کەمترە بۆیە نەمتوانی تەواوی ئەو کتێبانەی ئارەزووم لی هەبوو بەدەستم نەکەوت بەڵام کردنەوەی ئەم پێشەنگایە پێشکەوتنێکە و هیوادارم لەداهاتوودا زیاتر پەرەی پێ بدرێت، وە هەروەها داشکاندنی نرخەکان وەکو داشکاندنی پێشەنگا نیودەولەتییەکان نەبوو کە لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی بەرێوەدەچوو."

داوا لە گەنجان دەکەم گرنگی زیاتر بە کتێب بدەن

لەکۆتای قسەکانیدا عیرفان واحد، پەیامێکی ئاراستەی گەنجان کرد و و تیدا ووتی: " داواکارم لە گەنجان کەمتر گرێدراوی تۆڕەکۆمەڵایەتی و ئامێرە زیرەکەکانی وەکو موبایل و بن چونکە زیانی زۆری بۆ تەندروستی گەنجان هەیە، وە داوا لە گەنجان دەکەم گرنگی زیاتر بە کتێب بدەن و کتێب بکەنە هاوڕێیان چونکە هەر کتێبێک جیهانێکە بۆخۆی."

ئەم پێشەنگایە بۆ ماوەی ٤ رۆژ کراوە دەبێت

هەڤاڵ دارا ڕێکخەری پێشەنگاکە، سەبارەت بە کردنەوەی ئەم پێشەنگایە بۆ جاری یەکەم لە شاری کەرکوک، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: "ئێمە وەکو ناوەندی پەیمانگای (عیلم) بەهاوکاری ناوەدنی ئەندێشە هەستاوین بە کردنەوەی ئەم پێشەنگایە، ئەم پێشەنگایە بۆ ماوەی چوار رۆژ لە کەرکوک بەردەوام دەبێت."

١٥ دەزگا و چاپخانە بەشداریان کردووە

هەروەها هەڤاڵ دارا سەبارەت بەو کتێبانەی بەشدارن لە پێشەنگاکە، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ووتی: "لەم پێشەنگایە زیاتر لە ٢هەزار و ٥٠٠ ناونیشانی کتێب بەشداربوونە، وە کتێبی زیاتر لە ١٥ دەزگا و چاپخانە بەشداریان کردووە لەم پێشەنگایە، ئەو سەرچاوە کتێبانەی لێرە هەن بە هەردوو زمانی عەردەبی کوردییە."

پێشەنگایەکی نێودەوڵەتی لە شاری کەرکوک بکەینەوە

سەبارەت بەهەنگاوی داهاتوویان و گرنگی کردنەوەی پێشەنگا ناوبراو ووتی: " بەکردنەوەی ئەم پێشەنگایە هەوڵ دەدەین ژینگەیەک دروست بکەین کە لە ساڵانی داهاتوو بتوانین پێشەنگایەکی نێودەوڵەتی لە شاری کەرکوک بکەینەوە، کردنەوەی پێشەنگا بۆ هەموو شارێک گرنگە، ئێمە بە کردنەوەی ئەم جۆرە پێشەنگایانە سەرچاوەکان لە خوێنەر نزیک دەکەینەوە وە هەوڵ دەدەین داشکانیان بۆ بکەین تا هەرزانترین و باشترین سەرچاوەیان دەستبکەوێت."

کتێب و سەرچاوەی نوێ دەهێنین

لە کۆتایدا ئەو ڕێکخەرەی پێشەنگاکە ووتی: " جێگای دڵخۆشیە ئەمرۆ لە یەکەم رۆژی کردنەوەی پێشەنگاکە ژمارەیەکی زۆری خوێنەر بەشداربوونە، لە رۆژانی داهاتووش پێشبینی دەکەین خوێنەرێکی زیاتر سەردانمان بکەن، وە ئێمەش لە چەند رۆژی داهاتوو کتێب و سەرچاوەی نوێ دەهێنین بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنی پێشەنگاکە."

ژ.ت