مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) بۆردومانی دەوڵەتى تورک لە سنووری چەمچەماڵ، کە شەهید و برینداری لێکەوتەوە ئیدانە کرد و رایگەیاند، "ئەم سنور بەزاندنە پێشهاتێكی خراپە كە ناوجەرگەو قوڵایی كوردستان و عیراقی گرتۆتەوە، بۆیە داوای دەستبەجێ راگرتنی دەكەین".
ئێوارەی دوێنێ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی دگیرکەر لە ناوچەى چەمچەماڵ هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێک و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەو هێرشەدا ژنێک شەهید ووە و ٢ کەسی تریش بریندار بوون.
راگەیاندراوەکەى مەکتەبی سیاسی یەنەکە
مەكتەبی سیاسی:بۆردومانی توركیا بۆ سنوری قەرەهەنجیر پێشهاتێكی خراپە
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئیدانەی بۆردوومانی فڕۆكەكانی سوپای توركیا بۆ سنوری قەرەهەنجیر لە نزیك شاری كەركوك دەكات كە قوربانی و زیانی لێكەوتۆتەوە.
ئەم سنور بەزاندنە پێشهاتێكی خراپە كە ناوجەرگەو قوڵایی كوردستان و عیراقی گرتۆتەوە، بۆیە داوای دەستبەجێ راگرتنی دەكەین، چونكە هیچ پاساوێك نابێت ببێتە ھۆی سنور بەزاندن و زیان گەیاندن بەخەڵكی بێتاوان .
بەو بۆنەیەوە داوا لە حكومەتی ئیتحادی دەكەین كە ئەركی دەستوری و نیشتمانی خۆی لەداكۆكیكردن لەخاكی عیراق بەكوردستانیشەوە راپەڕێنێ و لەڕێگەی كەناڵە دیبلۆماسیەكانەوە حكومەتی توركیا لەم پێشێلكارییە ئاگاداربكاتەوە.
ژ.ت