یەکینەکانی ئامەدی یەجەوەکە تاوەرێکی پەیوەندییەکانیان تێکشکاند

یەکینەکانی یەکێتی جوانانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) رایانگەیاند، کە تاوەرێکی پەیوەندییەکانیان تێکشکاندووە.

یەجەوەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئێمە بە تێکۆشان یەکدەگرین، لەگەڵ رێبەر ئاپۆدا ئازاد دەبین'، لە سەر رێگەی ئامەد-بسمل لە دژی تاوەرێکی پەیوەندییەکان لە کاتژمێر ٠١:١٠ ی رۆژی ١٥ی ئادار یەکینەکانمان چالاکیان کردووە. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا تاوەری پەیوەندییەکان بە تەواوەتی لەناو چووە".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئێمە دەمانەوێت بزانرێت کە هەموو شتێکی هێزە داگیرکەرەکان لە کوردستان دەبنە ئامنجمان و لەهەمان کاتدا وەڵامێکی توندیش بە نۆکەران دەدەینەوە".

هـ . ب