ئەمریکا هێزەکانی لە کەرکوک زیاد دەکات
بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، ئەمریکا هێزەکانی لە بنکەی سەربازی لە کەرکوک زیاتر کردووە کە پێشتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەتەکانی داعش بەکاردەهات.
بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، ئەمریکا هێزەکانی لە بنکەی سەربازی لە کەرکوک زیاتر کردووە کە پێشتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەتەکانی داعش بەکاردەهات.
میدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاند، دوێنێ شەو هێزی نوێ لە بنکەی سەربازی (K1) لە کەرکوک جێگیرکراوە، دووپاتکرایەوە لانی کەم ٦٠ ئەفسەری ئەمریکیش لە بنکەکە جێگیرکراون.
بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکان، سەربازانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازی (K1) و دەزگای دژە تیرۆری عێراق پلان بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی هاوبەش دادەنێن، پەیوەیست بە ئامانجی جمووجووڵە سەربازییەکان زانیاری پێویست نەخراوەتەڕوو.