ئەندامانی هەبەدەهە لە حەسکیف لەدژی ئۆتۆمبێڵی سەربازی چالاکیان ئەنجامدا

ئەندامانی تیمی پارتیزان ئامەدی هەبەدەهە رایگەیاند کە لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشی تورک لەنێوان ئێلح و حەسکیف چالاکیان ئەنجامداوە.

ئەندامانی تیمی پارتیزان ئامەدی هەبەدەهە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، " رۆژی ٣١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ لە کاتژمێر ٢٠:٠٠دا لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی دوژمن لەسەر رێگەی ئێلح و حەسکیف، چالاکی چەکداریان ئەنجامداوە. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانراوە."

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " چالاکیەکەمان پەیامێکە بۆ هێزەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک. ئەندامانی هەبەدەهە هەموو کاتێک بەدوای ئەواندا دەگەڕێن. ئۆتۆمبێڵ و بارەگاکانیان پارێزراو نین. تێکۆشانی گەریلا لە هەموو گۆڕەپانێکی شەڕی شۆڕشگێری بۆ شارەکان دەگوازینەوە.

ئێوە وەک هێزە داگیرەکەران لە ئاڤاشین، مەتینا و زاپ لە بەرانبەر ئیرادەی گەریلا تێکشکان. سەرکەوتن ئەمڕۆ و سبەینێ هی ئێمەیە. وەک ئەندامانی هەبەدەهە ئێمە جموجووڵی سەفەربەری شۆڕشگێری کە دەنگی بەرخۆدانی گەریلا لە شارە گەورەکانین، فراوان دەکەین. تێکۆشانمان بۆ لەناوبردنی فاشیزم و بەدەستهێنانی ئازادی، بە هەڵگرتنی چەکی نەمران فراوان دەبێت، سەرکەوتنمان نزیکە!

چالاکیەکەمان لەسەر ناوی هەڤاڵ پارتیزان ئامەد ئەنجامدراوە کە لە رۆژئاوا لە پاراستنی حەسەکە لەدژی چەتەکانی داعش تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو و هەروەها چالاکیەکەمان بۆ شەرمەزارکردنی ساڵیادی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەنجامدراوە."

ف.ق