ئەندامانی کەبەدەهەی نورجان مەلەتی لە ئامەد چالاکیان ئەنجامدا: پۆلیسێک کوژرا

ئەندامانی کەبەدەهەی نورجان مەلەتی لە ئامەد لەدژی پاسەوانە پۆلیسەکان چالاکیان ئەنجامدا، لە شەڕدا پۆلیسێک کوژرا.

تەڤگەری شۆرشگێری یەکبوویی ژنان (ژەبەدەهە)ی نورجان مەلەتی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، چالاکیەکە لی ئازار لە ئامەد لەدژی پۆلیس ئەنجامدراوە.

کەبەدەهە ئاماژەی بەوەدا: "١ی ئازاری ٢٠٢١ کاتژمێر ٢٢:٠٠ هێزەکانمان لەدژی پۆلیسی داگیرکەر لە هۆڵی گەنجان و وەرزشی وەزارەت کە دەکەوێتە گەڕەکی پەیاسی گولیزاری ئامەد بە بۆمبی دەستی چالاکیان ئەنجامدا. دوای چالاکیەکە لەنێوان هێزەکانمان و پۆلیسدا شەڕ دروست بوو. هێزەکانمان کە بە بۆمب و چەک وڵامیان دایەوە، پۆلیسێک کوژرا و هێزەکانمان بێ زیان لە هەرێمەکە کشانەوە. دوای چالاکیەکە زۆر پۆلیس و ئامبولانس بۆ هەرێمەکە رەوانەکران. رۆژی دواتریش لە هەرێمەکە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنرا."

ف.ق