ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئێراق ڕاگەیەندرا
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی ئێراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد: ئەنجامەکەی دەتوانرێت تانەی لێبدرێت.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی ئێراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد: ئەنجامەکەی دەتوانرێت تانەی لێبدرێت.
درەنگانی شەو، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی ئێراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند کە یەک شەممەی ڕابردوو ئەنجامدرا.
کۆمسیۆنەکە ئاشکرای کرد: ڕاستە ئەنجامەکە کۆتاییە، بەڵام دەتوانرێت تانەی لێبدرێت و سکاڵا لە دژی تۆمار بکرێت.
بە گوێرەی ئەنجامی كۆتایی، رەوتی سەدر بە 73 کورسی لە پلەی یەکەمدا دێت و زۆرترین كورسی بەدەستهێناوە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی ئێراق بەم شێوەیە ئەنجامی کۆتایی و کورسی لایەنەکان و سەربەخۆکانی ڕاگەیاندوە:
رەوتی سەدر 73
تقدم 37
دەوڵەتی یاسا 34
پارتی دیموكراتی كوردستان 32
هاوپەیمانیی فەتح 17
هەوپەیمانیی كوردستان 17
عزم 14
امتداد 9
نەوەی نوێ 9
اشراقە كانون 6
العقد الوطنی 5
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 4
تحالف قوی الدولە 4
تصمیم 5
جماهیرنا هویتنا 3
المشروع الوطنی 1
حركە حسم 2
حقوق1
بلادی الوطنیە 1
تیار الفراتین 1
تجمع سند 1
الوفاە والتغییر 1
النهج الوطنی -الفچیلە 1
الجماهیر الوطنی 1
المنتج الوطنی 1
جبهە تركمان 1
كۆمەڵی دادگەری كوردستان 1
التحالف العربی 1
تختلف الامال 1
اقتدار وطن 1
حزب الوطن 1
اهالی واست 1
مستقلون 40
جێگای ئاماژەیە لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئێراق دا، زیاتر لە سەدا 60ی دەنگدەران بایکۆتی پڕۆسەکەیان کرد و لەو ڕێژەیەش کە بەشداری دەنگدان بوون بەشێکی زۆریان دەگەکانیان سوتاندووە. هاوکات بە هۆی ساختکاری و ئاستەنگی دروستکردن لە پڕۆسەکەدا بەشێکی زۆری لایەکەنەکان و کاندیدە سەربەخۆکان لە هەرێمی کردستان و ئێراق کۆی پڕۆسەکە یان ژەتکردوەتەوە یان تانەیان لێداوە ئەنجامە ڕاگەیەندراوەکانیان قبوڵ نییە.
هـ.هـ