ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری شەنگال راگەیاندراوێکی دژی دروستکردنی دیواری نێوان شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەرگیز دروستکردنی ئەو دیوارە قبوڵ ناکەن.
ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لەگەڵ نوێنەری سەرجەم دامودەزگاکان ڕاگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیی دژ بە دروستکردنی ئەو دیوارە بڵاوکردەوە، کە حکومەتی عێراق لە نێوان شەنگال و باکوری رۆژهەڵاتی سوریادا دروستی دەکات.
لە باخچەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە شەنگال لەلایەن خەزاڵ رەشۆ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی شەنگال ڕاگەیەندراوەکە خوێندرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ کرابوو و تیایدا هاتووە، لە کاتی فەرمانەکەدا پەکەکە و گەریلاکانی کوردستان دژی تاریکیی داعش شەڕیان کرد و ئێمەیان لە فەرمانەکە ڕزگار کرد.
ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال وتی: "ئێستا سوپای عێراق دیوارێک لە نێوان ڕۆژئاوا و شەنگالدا دروست دەکات و کۆنکرێت دادەنێت. شەڕڤانانی پەکەکە لەو سنوورەدا ڕێڕەوێکی مرۆییان دروستکرد و هەزاران ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکەیان ڕزگارکرد".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: شەنگال خۆی بە بیر و ڕامانەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناسیوەتەوە و ئەم شەنگالەى ئێستا چیتر شەنگالی پێشوو نییە و وتی:
"ئێمە وەک کۆمەڵگەی ئێزدی و هەموو پێکهاتەکانی دیکەی شەنگال بە ئازادی و دیموکراسییانە پێکەوە دەژین. ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ فکر و ڕامانەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکە".
بە ناوی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەریی شەنگالیش لە دژی دیواری نێوان شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان هەڵوێست نیشاندرا و راگەیاندرا:
"بە ناوی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەرەوە دروستکردنی ئەو دیوارە شەرمەزار دەکەین و هەرگیز قبوڵی ناکەین، چونکە دیوارەکە هاتوچۆی نێوا هەر دوولا دەپچڕێنێت. ئەم ڕێگایە بۆ ئێمەى ئیزدی ڕێگای رزگارییە لە هەموو جۆرە هێرشێک".
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی بەڕێوبەریی خۆبەڕێوەبەری شەنگال دا داوا کراوە:
"داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین دەستوەردان بکەن بۆ ئەوەی دروستکردنی ئەو دیوارە ڕابوەستێنرێت و کۆتایی بە زوڵم و ستەم و ناهەقی بەرامبەر بە پێکهاتەکانی شەنگال بهێنرێت".
ژ.ت