ئەنجومەنی شارەوانی خەلفەتی لەبەردەم شارەوانی کۆبووەوە

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شارەوانی خەلفەتی بە پێشەنگایەتی هاوسەرۆکانی شارەوانی خەلفەتی لە پێش بینای شارەروانی ئەنجامدرا.

ئەنجومەنی شارەوانی ناوچەی خەلفەتیی ڕحا بە پێشەنگایەتی هاوسەرۆکانی شارەوانی محەمەد قەریەلان و سانیە بایرام لە پێش بینای شارەوانی کۆبوونەوە. بەشێک لەپەڕلەمانتارانی دەم پارتی، هاوسەرۆکی گشتی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) ئیبراهیم کوچوکبالابان لە نێو خەڵکەکەوە چاودێری کۆبوونەوەکەیان کرد.

هاوسەرۆکی شارەوانی، محەمەد قەریلان لە کۆبوونەوەکەدا قسەیکرد و وتی: "هەموو جێگەیەک بۆ ئێمە شارەوانییە، تا کۆتایهێنان بە قەیوم لەبەرخۆداندا دەبین."

دواتر هاوسەرۆکی شارەوانی، سانیە بایرام بۆ ئەوەی بە هاوبەشی شارەوانییەکان لەگەڵ گەلدا بەڕێوەبەرین ئەم ئەرکەمان وەرگرت، بۆیە شارەوانیەکانمان بۆ تاڵانی جێناهێڵین".

کۆبوونەوەکە بە پێشنیارەکانی کارنامەی کار بەردەوام بوو. کۆبوونەوەی ئاسایی مانگی تشرینی دووەمی شارەوانی خەلفەتی بە چەند داواکارییەک و هەروەها پێداگری لەسەر ئەوە هیوابڕاو نابن، کۆتاییهات.