بەرپرسێکی یەنەکە بۆ پەدەکە: هاوشێوەی کەرکوک هەولێریش وەردەگرینەوە
بەرپرسێکی یەنەکە رایگەیاند، نەک وەک پەدەکە بە سوار تانکی بەعس، بەڵکو بە یاسا و بەپشتیوانی خەڵک هاوشێوەی کەرکوک، هەولێریش دەگرنەوە، راشیگەیاند، پەدەکە لەو شارە کەمینەیە.
بەرپرسێکی یەنەکە رایگەیاند، نەک وەک پەدەکە بە سوار تانکی بەعس، بەڵکو بە یاسا و بەپشتیوانی خەڵک هاوشێوەی کەرکوک، هەولێریش دەگرنەوە، راشیگەیاند، پەدەکە لەو شارە کەمینەیە.
رۆژی هەینی پشتیوان سادق بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پەدەکە لەهەولێر، لەئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندی حزبهكهیدا پهیامێكى بڵاوكردهوهو وتى:"ئەوانەی دەیانگوت هەولێر وەردەگرینەوە، بەحەیاتی چاویان پێناكەوێت، بابچن لەمەریخ وەیبگرنەوە، ئەگەرنا لەو خاكە جوانە چاویان پێناكەوێت".
لهبهرامبهر ئهو پهیامهدا، لوقمان وەردی بەرپرسی مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (یەنەکە) لەڕانیە بەمشێوەیە وەڵامی پشتیوان سادق بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پەدەکە لەهەولێر دەداتەوە، "ئێمە لەمەریخەوە نایهین وەک ئێوە کە لەمەریخی سەرپشتی دەبابەکانی بەعسەوە هاتن بۆ هەولێر".
دهشڵێت:"ئێمە وەک کەرکوکی قودسی کوردستان بەپشتیوانی خوا، پاشان بەپشتیوانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەهێزی یاسا دێینەوە باوەش بەهەولێری قەڵاو منارەدا دەکەینەوە نەک وەک ئێوە کە بەهێزی دەبابەکانی سهدام هەولێرتان داگیرکرد، ئێستاش دوای ساڵانێکی زۆر لەو داگیرکارییە، لەناو سەنتەری شاری هەولێر لەبەرامبەر یەکێتیو هێزەکانی تر هەر کەمینەن".
وهردى لهكۆتاییدا نوسیویهتى:"لێشتان ناگرین، چونکە دەزانین شۆکی سەرکەوتنی شاهانەی یەکێتی لەکەرکوک خەوی لێ زڕاندونو دەبێ بەو خەیاڵ پڵاویە خۆتان بخافڵێنن، بیریشتان نەچێ ڕۆژان ڕۆژی لەدوایەو ئەوەی ئەمڕۆ بەخۆتان دەنازن، سبەی بەخەیاڵیش نایەتە خەونتان".