ئۆپراسیۆنێکی شۆڕشگێری دیکە لە گەریلاوە: ٤١ داگیرکەر سزادران
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ لە ١٩ی ئاداردا ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید جوان-شەهید ئاندۆکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٤١ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ لە ١٩ی ئاداردا ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید جوان-شەهید ئاندۆکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٤١ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە سەر ئۆپراسیۆنی ئەم زانیارییەی راگەیاند:
"رێپێوانی سەرکەوتنی هەڵمەتی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بێپسانەوە بەردەوامە. گەریلاکانمان جەژنی ژیانەوە و بەرخودانی نەورۆزیان بە رۆحی کاوەی هاوچەرخ هاوڕێ مەزڵوم دۆغان پێشوازی کرد. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە بە سەرکەوتنی گەورەی ئاسمانی نەورۆزی ٢٠٢٤یان کردە دیاری گەلی کورد، لە سەر زەویشەوە لە ١٩ی ئاداری ٢٠٢٤دا بە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی گورزی قورسیان لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشاند و بەم جۆرە جەژنی نەورۆزی گەلە وڵاتپاڕێزەکەمانیان پیرۆز کرد.
تاکتیک و تەکنیکی تایبەت بەکارهێنرا
لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، لە دژی سێ بارەگای سوپای تورکی داگیرکەر رۆژی ١٩ی ئادار کاتژمێر ٠٩:٢٥ ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید جوان- شەهید ئاندۆک بەڕێوەچوو. ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی بە تاکتیک و تەکنیکێکی تایبەت بە دەستپێشخەری هێزەکانمان دەستیپێکرد و سەرەتا لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی شەهید جەمرە درا. لەو گورزە قورسەدا ٢ کۆنتینەر، خێمەیەک، سەنگەرێک لەناوبران، ١٥ داگیرکەر سزادران، ٩ داگیرکەریش برینداربوون. دوای ئەو لێدانە گورزی کاریگەر لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی شەهید جەمرە وەشێندرا. لە گورزی باسکی یەکەمی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیدا ٢ داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێک برینداربوو، ٢ سەنگەر و چەکێک نارنجۆکهاوێژی زنجیردار لەناوبران.
لە چوار قۆڵەوە گورزی قورس وەشێندران
لە گۆڕەپانی شەهید جەسور لە ٤ قۆڵەوە گورزی کاریگەر لە داگیرکەران وەشێندرا. لەوێ بەگشتی ٢٤ داگیرکەر سزادران، داگیرکەرێکیش برینداربوو. هێزەکانی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی چوونە سەر تەرمی ٧ داگیرکەر و دەستیان بەسەر بۆمبهاوێژێکی بی ٧، چەکێکی نیوئۆتۆماتیک، زنجیر و ١٥٠ فیشەکی، دوربینێکی رۆژ، ئامێرێکی دەستنیشانکردن، سیستمێکی دەنگ، دەستکێشێک، ٢ باتری تەرمال، ئاداپتۆرێک و دوو کامێرا. هێزە پرۆفیشناڵەکانی گەریلا دەستیان بەسەر چەکێکی بۆمبهاوێژی بی ٧دا گرت و ئەو چەکەیان لە دژی داگیرکەران بەکارهێنا. بە رۆکێتی بی ٧ لە زرێپۆسێکی داگیرکەران وەشێندرا.
بە چەکی سوک و نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی شەهید پیردۆغان وەشێندرا. لە ئەنجامدا کامێرایەکی موبیس و سێ پڕۆژێکتۆر لەناوبران.
هێزەکانی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی گورزی بەهێزیان لەو داگیرکەرانە وەشاند کە دەیانویست بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش دەستوەردان لە گۆڕەپانی چالاکیەکەدا بکەن. ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان دوای ئەو گورزەی بەریان کەوت ناچاربوون بکشێنەوە.
٤١ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران
لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید جوان- شەهید ئاندۆکدا بە گشتی ٤١ داگیرکەر سزادران، ١١ داگیرکەریش برینداربوون. چوونە سەر تەرمی ٧ داگیرکەر و دەستیان بەسەر بۆمبهاوێژێکی بی ٧، چەکێکی نیو ئۆتۆماتیک، زنجیر و ١٥٠ فیشەکی، دوربینێکی رۆژ، ئامێرێکی دەستنیشانکردن، سیستمێکی دەنگ، دەستکێشێک، ٢ باتری تەرمال، ئاداپتۆرێک و ٢ کامێرادا گرت. نارنجۆکهاوێژێکی زنجیردار، چەکێکی کەسی ئێم پی تی- ٥٥، ٧ کامێرا، ١٢ کامێرای مۆبیس، ٨ مرۆژێکتۆر، ٧ سەنگەر، ٣ کۆنتینەر، ٢ خێمە و رادارێک لەناوبران.
هاوڕێیانمان ئەکین و جانشێر کە لەو ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕیەدا بە گیانی نەورۆز چوونە سەر دوژمن و بە قارەمانێتیەوە شەڕیان کرد، شەهیدبوون. زانیاری فراوان لە سەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان دواتر بۆ گەلە وڵاتپارێزەکەمان و رای گشتی بڵاودەکرێتەوە".
هـ . ب