تاهیر گوڤەن برای جیهان گوڤەن سەرۆكی پێشووی ئاكەپە لە ناوچەكە، كە بە ساڵان لە دژی جوڵانەوەی ئازادی گەلی كورد و لە بەرژەوەندیی دەوڵەتی تورك سیخوڕێتی و بەكرێگیراویەتیی دەکرد لە ٤ی كانونی دووەم لە ئەنجامی چالاكییەكی چەكداریدا كوژرا.
یەكینەكانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە) بە بڵاوکردنەوەی راگەیەنراوێك بەرپرسیارێتیی ئەو چالاكییەی گرتبوە ئەستۆ، كە لە لایەن تیمی بەرپەرچدانەوەی شەهید دەمهات سپێرتییەوە ئەو چالاكیە ئەنجامدرابوو.
دوای ئەوەی سولەیمان سۆیلو وەزیری كاروباری ناوخۆی تورك ئامانجەكانی دەستنیشان كرد، پۆلیس تورك لە جزیر وێڕای بینای هەدەپە لە ناوچەكە هێرشی پاکتاوکارییان دەستپێكرد و فەرمانی دەستگیركردن بۆ ٢٦ کەس دەرچوو و ١٥ كەسیان دەستگیركران.
سولەیمان سۆیلو بەمەبەستی ناوەزڕاندن، سەبارەت بە هێرشە چەكداریەكەی سەر تاهیر گوڤەن، تۆمەتی ئەو كارەی خستبوە پاڵ حسێن كاچماز پەرلەمانتاری هەدەپە، محەمەد میراچ دینچ ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپەی وەك ئەندامی یەپەسە ناساندبوو، بانگەشەی ئەوەشی كردبوو، كە لە ماڵی كاچماز گرتوویانە.
یەپەسە لە راگەیەنراوێكەیدا وەڵامی ئەو بانگەشە و چەواشەكاریانەی داوەتەوە.
یەپەسە رایگەیاند:
"تێكۆشانی بزوتنەوەی ئازادیی كوردستان كە لە سەرجەم گۆڕەپانەكان هەڵكشاوە، دەسەڵاتداری فاشیستی ئاكەپە - مەهەپەی خستوەتە ناو قەیرانێكی گەورەوە و بەرەو هەڵوەشاندنەوەی بردووە. دەوڵەتی تورك كە لە بەرامبەر ئەو بەرخۆدانە هەمەلایەنەدا كارایی و توانایی خۆی لە دەستداوە، هاوشێوەی هەموو جارەكانی تر و وەك تاقە رێگە پشتی بە رێبازەكانی شەڕی تایبەت بەستووە.
دەوڵەتی توركی فاشیست كە بە درۆكانی بانگەشەی شەڕی تایبەت دەكات، چالاكی لە بەرامبەر تاهیر گوڤەنی بەكرێگیراو، كە لە لایەن تیمی بەرپەرچدانەوەی شەهید دەمهات سپێرتیەوە ئەنجامدراوە، بەلاڕێدا دەبات. بە بڵاوكردنەوەی زانیاری درۆ دەیەوێت ئەو چالاكیە سەركەوتوانەیە چەواشە بكات و بۆ خۆی بكاتە دەستكەوتێكی سیاسی. بە مەبەست دەیەوێت بیخاتە ئەستۆی ئەو كەس و دامەزراوانەی كە خاوەنداری لە ناسنامەی سیاسی گەلەكەمان دەكەن و بە شێوەیەكی پیلانگێڕانە هێرش دەكات.
هێرشی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە لە بەرامبەر گەلەكەمان، بەهۆی تەنگەتاو بوونیەوەیەتی. بە درۆی ئەوەی "من گەریلام دابڕاند و گەیاندمە ئەو ئاستەی نەتوانێت چالاكی بكات" دەیەوێت خۆی و گەلە كەشمان فریو بدات، بەڵام تیمە پرۆفیشناڵ و پیشەگەرەكانی ئێمە بە تاكتیك و رێبازی داهێنەرانە چالاكیەكانیان ئەنجام دەدەن. كاتێكیش ناتوانێت پەی بەو چالاكیە كاریگەرانە ببات، هێندەی تر شێت و هار دەبێت.
كەسێكی وەك تاهیر گۆڤەن بە ساڵان دژی تێكۆشانی ئازادی كوردستان كاری بەكرێگیراوی دەكرد، لە دژی گەلەكەمان و گەریلاكانی ئازادی هاوكاری دوژمنی دەكرد، هەر بۆیە بە هەڕەشەیەك دادەنرا. كەسێكی تاوانبار بوو كە ببوە هۆی شەهیدبوونی گەریلا و بەگرتدانی كەسانی وڵاتپارێزی ئێمە. تاهیر گوڤەن لە بەردەم گەلی كوردستاندا تاوانبار بوو، لە چالاكیەكی سەركەوتووانەی تیی بەرپەرچدانەوەمان سزا درا.
بانگەشەی ئەوەی كە دەڵێن، "ئەو ئەندامانەمان كە چالاكیەكەیان كردووە، گیراون" ناڕاستن. هەوڵێكی دەسەڵاتداری ئاكەپە- مەهەپەیە كە دەیەوێت بابەتەكە بۆ خۆی وەك دەستكەوتێكی سیاسی بقۆزێتەوە. بەڵام چی دەكات با بیكات، بە گوشار، ئەشكەنجە و گرتنی گەلەكەمان ناتوانێت بەر بە چالاكیەكانمان بگرێت، ناشتوانێت بەر بە لەبەریەكهەڵوەشانەوەی خۆی بگرێت.
وەك پێشتریش رامانگەیاندبوو، ئەوانەی هاوكاری دوژمن دەكەن، ناوەكانیان بە بەڵگەوە لەبەردەستماندایە. لەلایەن تیمەكانمانەوە چاودێری دەكرێن. لە شوێن و كاتی خۆی، تووشی هەمان چارەنوسی تاهیر گوڤەن دەبن".
ژ.ت