یەپەسە لەدژی کۆمەڵکوژی نەژادپەرستەکان لە کۆنیا ریزەچالاکی ئەنجامدا

یەپەسە رایگەیاند لە لەدژی کۆمەڵکوژی کۆنیا ریزەچالاکیان ئەنجامداوە و وتی، "پێویستە ئێمە لەرانبەر هێرشەکانی دوژمن ئامادەبین، تۆڵەی خوێنی شەهیدەکانمان بکەینەوە."

تیمی وڵامدانەوەی شەهید سانەر گارزانی یەپەسە وتی، "ئەندامانیان بۆ یادکردنەوەی خانەوادەی دەدەئۆغلۆ کە لە کۆنیا کۆمەڵکوژکران ریزەچالاکیان ئەنجامداوە."

راگەیەنراوەکەی یەپەسە بەم شێوەیەیە:

"رۆژی ٣١ی تەمووز لە مەڕاش کۆگایەک سووتێنرا.

رۆژی ١ی ئاب لە کاتژمێرەکانی ئئێوارەدا لە گەڕەکی کۆناکی ناوچەی فارقینی ئامەد لەدژی بارەگای جەندرمەی کۆماندۆ بە بۆمب چالاکی ئەنجامدراوە. دوای چالاکیەکە دوژمن زۆر سەربازی بۆ شوێنی رووداوەکە گواستەوە و بە ئامبولانس کوژراو و بریندارەکانی بۆ نەخۆشخانە گواستەوە. لە چالاکیاکەدا ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانراوە.

رۆژی ١ی ئاب لە ناوچەی سوری ئامەد ئۆتۆمبێڵێکی کاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پارک و باخچەکانی شارەوانی قەیوم سووتێنرا و تێکشکێنرا.

فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لەبەرانبەر تەڤگەری ئازادی کوردستان دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کردووە، بەڵام گورزی گەورەی بەردەکەوێت، لە شارە گەورەکانی تورکیا هەستی نەژادپەرستی بەرز دەبێتەوە، وایکرد کە نەژادپەرستەکان هێرش بکەنە سەر خانەوادە کوردەکان و کۆمەڵکوژیان بکەن. لە کۆنیا کۆمەڵکوژی لەبەرانبەر خانەوادەی دەدەئۆغلۆ ئەنجامدرا. بەم کردەوە دڕندانەیە دەیانەوێت گەلی کورد تەسلیم بکەن و دەستیان بەسەردابگرن، بە سیاسەتی لەناوبردن و رەتکردنەوە گەلی کورد کۆمەڵکوژ دەکەن و شکستەکانیان دەشارنەوە. لەبەرانبەردا گەلی وڵاتپارێز بە هەڵوێستی پاراستنی جەوهەری پیشانیدا کە چۆکدانادات و سەری دانانەوێنێت.

رێبازی 'شەڕ کردن یان ژیان کردن'ی رێبەر ئاپۆ بە رۆحی ١٥ی تەباخ و بە دروشمی 'هەرچیەک بێت، کۆتاییەکەی سەرکەوتن بێت' بەردەوامە و ئێمەی گەنجانی دلێری گەلی کوردی وڵاتپارێز پێویستە لە هەموو جێگەیەک بە عەقڵیەتی پاراستنی جەوهەری لە بەرانبەر هێرشی دوژمن ئامادە بین، دەرفەت نەدەینە دوژمن و تۆڵەی خوێنی شەهیدان بکەینەوە."

ف.ق