ئەرتەشی توركی داگیركەر هێرشی چیای ئامێدی دەكات

ئەرتەشی توركی داگیركەر بەشێوەیەكی وەحشیانە و سەخت گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لە رۆژئاوای زاپ بوردوومان دەكات و دەیەوێت سەربازانی تورك بەرێگەی هەلیكۆپتەر لە هەرێمەكە دابەزێنێت.

ئەرتەشی توركی داگیركەر هێرشی گۆڕەپانی بەرخۆدان لە چیای ئامێدییە لەرۆژئاوای زاپ دەكات. بەگوێرەی زانیاریەكان، سەرلە ئێوارەی دوێنێ، ١٧ جار لەرێگەی فڕۆكەی شەڕكەرەوە هەرێمەكە بوردوومان کراوە و پاشانیش بەهەلیكۆپتەر هەرێمەكە گوولـلەباران كراوە.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، ئەرتەشی داگیركەری تورك، هەوڵدەدات سەربازانی خۆی لەهەرێمەكە دابەزێنێت، بەڵام ئەرتەشی داگیركەری تورك رووبەرووی بەرخۆدانی گەریلاكانی ئازادیی کوردستان بووەتەوە و تا ئێستا نەیتوانیوە سەرباز لەو شوێنانەدا دابەزێنێت.

ژ.ت