ئێشکگری بۆ ئاسایشی ئێزدخان لە ٣٣هەمین رۆژدایە

ئێشکگریی "ئێمە هەموومان ئاسایشین" بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزدخان لە شەنگال لە ٣٣هەمین رۆژدایە و بە بڕیار و پێداگرییەوە درێژەى هەیە.

چادری ئێشکگرییەکە بۆ خاوەنداریکردن لە دامەزراوەکان و دام و دەزگاکانی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال بە تایبەتی بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزدخان هەڵدراوە.

بەرخودانی خەڵکی شەنگال لە بەردەم ناوەندی ئاسایشی ئێزدخان لە ٣٣هەمین رۆژدایە.

هاوکات لەگەڵ ئەندامان و بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال، لە گوندەکان و ناوچەکانی و شارۆچەکانی شەنگال و دەورووبەرییەوە هەموو رۆژێک ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی شەنگال سەردانی چالاکییەکە دەکەن و خاوەنداری لە ئاسایشەکەى خۆیان دەکەن.

ئامانج و داوای شەنگالییەکن ئەوەیە، گە لە چوارچێوەی یاساکانی عێراق دا دان بە ئاسایشی ئێزدخان و بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری شەنگال دا بنرێت.

ژ.ت