ئێشکگری ئازادی لە مەخمور لە ڕۆژی ٢٥٨ دا بەردەوامە

ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژی ٢٥٨ دا بە پێداگرییەوە بەردەوامە.

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) لە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ ـەوە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان  ئێشکگری ئازادی دەستی پێ کردووە، ئێشکگریی ئازادی لە ڕۆژی ٢٥٨ دا بە پێداگرییەوە بەردەوامە.

بۆ دەستاودەستکردنی ئێشکگرییەکە هاوڵاتیان لە کۆمەڵەی گەنجان کۆبوونەوە و خولەکێک بۆ گیانی شەهیدان وەستان. پاشان لەسەر ناوی گرووپی ٥١ نورجان ئاڤیانی ڕاگەیاندراوی خوێندەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە:

"وەک دەزانرێت ئێمە لە چالاکیداین، ئەمە ٢٦ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ لە ژوورێکدا زیندانیکراوە، گۆشەگیری توند لەسەری بەردەوامە. ئەمە ماوەیەکی زۆرە پارێزەران و سی پی تی لەگەڵ سەرۆکایەتی دیالۆگیان نەکردووە، با نەتەوە یەکگرتووەکان خاوەنداری لە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان بکەن. سڵاو لە چالاکییەکانی زیندان دەکەین و خۆشەویستی خۆمانیان بۆ دەردەبڕین. بەهیواین ئەمساڵ ببێتە ساڵی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ".

پاشان، ئێشکگرییەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" ڕادەستی گرووپی ٥٢ هەمین کرا.