ئێشکگری ئازادی لە مەخمور لەگەڵ گرووپی ٦٦ هەمین بەردەوامە
ئێشکگری ئازادی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) لەگەڵ گرووپی ٦٦ هەمین بەردەوامە.
ئێشکگری ئازادی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) لەگەڵ گرووپی ٦٦ هەمین بەردەوامە.
ئێشکگری ئازادی کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) دەستی پێ کرد، لە ڕۆژی ٣٣٧ لەگەڵ گرووپی ٦٦ هەمین بەردەوامە.
مەراسیمی دەور وەرگرتنەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد، پاشان لەسەر ناوی گرووپی ٦٥ هەمین، خەلیل هەولێری قسەی کرد.
خەلیل داوای کرد تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان فراوانتر بکرێت و گوتی: "سڵاو لە بەرخۆدانی زیندانیان و هەڤاڵانی سەر چیا دەکەین و سەری ڕێز و نەوازشیان لەبەردەمدا دادەنەوێنین، بۆ ئەوەی ئەم چالاکییە بگەیەنینە ئەنجام، بانگ لە تەواوی گەلەکەمان دەکەین ئەم چالاکییە بەهێزتر بکەن بۆ ئەوەی گۆشەگیریی سەر سەرۆکایەتیی بشکێنین."
بە بەرزکردنەوەی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" گرووپی ٦٦ هەمین دەستبەکاربوون.