ئێشکگری ئازادیی لە مەخمور لەگەڵ گرووپی ١٢٢ هەمین بەردەوامە
ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ گرووپی ١٢٢ هەمین هەمین، ٦٢٥ ڕۆژە بەردەوامە.
ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ گرووپی ١٢٢ هەمین هەمین، ٦٢٥ ڕۆژە بەردەوامە.
ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کرد، لەگەڵ گرووپی ١٢٢ هەمین، ٦٢٥ ڕۆژە بەردەوامە.
مەڕاسیمی دەور وەرگرتن لە گرووپی ١٢١ هەمینەوە بۆ گرووپی ١٢٢ هەمین کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی مەخموور لە کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان، بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی تەڤگەری ئازادیی دەستی پێ کرد.
چالاکییەکە بە درووشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" بەردەوام بوو، گرووپی ١٢٢ـەمینی کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی مەخموور ئێشکگرییان دەست پێ کرد.