ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری له‌ وان ١١٢ رۆژی تێپه‌ڕاند

ئێشكگریی دادپه‌روه‌ریی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی نه‌خۆش و ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی سزاكه‌یان ته‌واو بووه‌ له‌ نوسینگه‌ی پارێزه‌رانی وان ده‌ستیان پێكردووه‌، له‌ رۆژی ١١٢هه‌میندا به‌رده‌وامه‌.

 چالاكی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن دایكی عیرفان سابای كه‌ شه‌ش ساڵه‌ له‌ زیندانی جۆری ئێفی وان زیندانییه‌ به‌هیجه‌ سابای و دایكی نیهاد ئیشناز كه‌ ٧ ساڵه‌ له‌ زیندانی ئاسایشی باڵای وان زیندانیه‌ موعته‌به‌ر ئیشناز به‌رده‌وام بوو. به‌ڕێوه‌به‌رانی ریچكخستنی ناوچه‌ی ئه‌لباكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) سه‌ردانی ئێشكگرییه‌كه‌یان كرد.

هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی ناوچه‌ی ئه‌لباك شه‌نگول پۆڵات له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا قسه‌ی كرد و وتی، "دایكان بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌ كرده‌وه‌ی نایاسایی و نادادپه‌روه‌ری بهێنن لێره‌ن. زیندانیانی نه‌خۆش ده‌بێت له‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌لای بنه‌ماڵه‌كانیان چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ بكرێت.وێڕای نه‌خۆشی دژوار، له‌ راپۆرته‌كانی پزیشكی دادی توركیا (ئاته‌كه‌)دا راگه‌یه‌نراوه‌ ‘ده‌توانێت له‌ زینداندا بمێنێته‌وه‌‘. یه‌ك له‌ ئه‌نجامده‌رانی كۆمه‌ڵكوژی سیواسیش به‌ پاساوی "ته‌مه‌ن و نه‌خۆشی" ئازاد كرا. به‌ڵام ئه‌و زیندانیه‌ سیاسیانه‌ی دۆخی ته‌ندروستیان دژوارتره‌ ئازاد ناكرێن و له‌ زیندان ده‌هڵێرینه‌وه‌ و له‌ ناو سزادا سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێننن".

'مافه‌ بنچینه‌ییه‌كان پێشێل ده‌كرێن'

دایكی نیهاد ئیشناز كه‌ له‌ زیندانی ئاسایشی باڵای وان زیندانییه‌ موعته‌به‌ر ئیشناز باسی له‌وه‌كرد، كه‌ كاتێك له‌ شاره‌وانی كارمه‌ندی پاككه‌ره‌وه‌ بووه‌ گیراوه‌ و هه‌ڵوێستی خۆی به‌و جۆره‌ نیشاندا، "له‌ زیندانه‌كان سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی زیندانیان نادرێن. كوڕه‌كه‌م مانگێك پێش ئێستا نه‌شته‌رگه‌ری بۆكرابوو، به‌ڵام ئێمه‌ ئاگادار نه‌كراینه‌وه‌. ئه‌ی ئه‌گه‌ر له‌ كاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا كوڕه‌كه‌م شتێكی به‌سه‌ردا بهاتایه‌، ئاخۆ ئه‌وه‌ی كراوه‌ دادپه‌روه‌رییه‌؟".

دایكی ئیشناز باسی له‌وه‌كرد، "ئه‌گه‌ر له‌ شوێنێك دادپه‌روه‌ری بوونی نه‌بێت، مرۆڤ له‌و شوێنه‌ دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌. تا زیندوبین ئێمه‌ له‌ پشت رۆڵه‌كانمانه‌وه‌ ده‌بین. ئێمه‌ گۆشه‌گیری و سته‌م له‌سه‌ر رۆڵه‌كانمان قبوڵ ناكه‌ین، گۆشه‌گیری هه‌ڵبگرن. ئێمه‌ وه‌ك كورد دادپه‌روه‌ری و ئاشتیمان ده‌وێت، شه‌ڕمان ناوێت. كوڕه‌كه‌م له‌ شاره‌داری كارمه‌ندێكی پاككه‌ره‌وه‌ بوو به‌ كوڕه‌كه‌م ده‌ڵێن "تیرۆریست". كاتێك ده‌چمه‌ سه‌ردانی و كوڕه‌كه‌م به‌ كورسی جوڵاوه‌وه‌ ده‌بینم، ئاخۆ ئه‌وه‌ دادپه‌روه‌رییه‌؟ ده‌بێت به‌ زووترین كات پێشێلكردنی مافه‌كان له‌ زیندانه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن".

هـ . ب