ئەڤیندار زاگرۆس گەریلای یەژاستار: لە چیاکانی کوردستان داستانی ئەفسانەیی تۆمار دەکرێن

لە دژی ئۆپراسیۆنە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک، کە لە ٢٣ی نیسانەوە بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەستیان پێکردووە، گەریلا بە دوو هەڵمەتی شۆڕشگێڕی سەرلەنوێ مێژوو دەنووسنەوە.

گەریلا لە دژی ئۆپراسیۆنە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بە دوو هەڵمەتی مێژوویی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس و هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوور بەرەنگاری دەکەن و مێژوو سەرلەنوێ دەنووسنەوە.

ئەڤیندار زاگرۆس گەریلای یەژاستار باس لە بەرخودانی گەریلا لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا دەکات و دەڵێت، "هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆ داگیرکەران دەبێتە گۆڕستان".

ئەڤیندار زاگرۆس سەرنجی خستەسەر ئامادەکارییەکانی پێش هێرشە داگیرکەرییەکان و وتی، "پێش ئەوەى ئۆپراسیۆن دەستپێبکات، ئێمە لە ناوچەى دەراری لە مەتینا بووین. دوژمن پێش ئۆپراسیۆن بە فڕۆکە بە بەردەوامی ناوچەکەى بۆردومان دەکرد، ئێمەش خۆمان ئامادە کردبوو. ئامادەکاریی ئێمە لە ئاستێکی بەرزدا بوو. هەم لە رووی ئایدۆلۆژی و هەم لە رووی سەربازییەوە ئامادەکارییەکانمان زۆر بەهێز بوون".

زاگرۆس وتیشی، "شەوی ٢٣ی نیسان بە فڕۆکەى جەنگی بۆردومانێکی چڕیان دەستپێکرد. ئێمە وەک یەکەى خۆسەر بە ڕۆڵی دیاریکراوی خۆمان هەستاین. وەک یەژاستار ئێمە لە دژی کۆپتەرە جەنگییەکان بەرەنگاریمان کرد و کۆپتەرە جەنگییەکانی تورک ناچار بوون بکشێنەوە. ئێمەى هێزەکانی یەژاستار رێگامان نەدا دوژمن لە ناوچەکەدا خۆی جێگیر بکات".

ئەڤیندار زاگرۆس گەریلای یەژاستار سەرنجی خستەسەر بەرخودانی گەریلا لە مەتینا و وتی، "بەرخودانی هاوڕێیانمان لە مەتینا بەرخودانێکی بێ وێنەیە. بەرخودانی هاوڕێیانمان لە ناوچەکە بۆ کانگای ورە، ئیرادە، بڕوا، فەلسەفە و ئایدۆلۆژیا دەگەڕێتەوە. ئەوەش هەم ئێمە بەهێز دەکات و هەم لەسەر پێ راماندەگرێت. نەک تەنها لە دژی دووەمین سوپای ناتۆ شەڕ دەکەین، بەڵکو بووەتە هۆی ئەوە لە بەرامبەر بەرخودانەکەماندا پاشەکشە بکەن و تا ئێستاش لە دژیان وەستاوینەتەوە".

زاگرۆس باسی لە تاکتیکی نوێ و سەردەمی گەریلا کرد و وتی، "بە تاکتیک و رێبازی نوێ، کە خۆیان سەرلەنوێ دەئافرێننەوە، رێگا نادەن دوژمن لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا سەرکەوتوو بێت. بڕوامان بەوە هەیە، کە بە تاکتیکەکانمان دوژمن تێکدەشکێنین، چونکە پابەندی و پەیوەستبوبونێکی ئایدۆلۆژی و فیکری هەیە. شەڕی تونێلەکان کە ئێمە لە دژی دوژمن بەڕێوەدەبەین بووەتە هۆی گێژبوون و سەرلێشێواندنی دوژمن".

ژ.ت