ئەو سەدان خێزانەی لە کەمپەکانی پەدەکە هەڵاتن، گەیشتنە شەنگال

سەدان خێزانی ئێزدی لە کەمپەکانی دهۆک و زاخۆ بەهۆی ترسی هێرشەوە خێمەکانیان جێهێشت و هەڵاتن، گەیشتنە شەنگال. خێزانەکان لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و ئاسایشی شەنگالەوە پێشوازیان لێ کرا.

ئێزدییەکانی باشووری کوردستان

سەدان خێزانی ئێزدی کە لەلایەن پەدەکەوە بەزۆرەملێ لە کەمپەکانی دهۆک و زاخۆ ڕادەگیران، پاش هەڕەشەکان لە کەمپەکان هەڵاتن.

لەبەرئەوەی مەلاکانی دهۆک و زاخۆ لە وتارەکانی هەینی و میدیا هەرێمییەکانی سەر بە پەدەکە لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕق و کینەیان بڵاوکردەوە، خێزانە ئێزدییەکان لە ترسی هێرشکردنە سەریان، لە کەمپەکان هەڵاتن.