ئەو شارەوانییەی دەستی بەسەراگیرا گۆڕاوە بۆ بینای پۆلیس

قەیومی تاڵانکەر تابلۆیەکی بە نوسینی ‘یەک دەوڵەت، یەک ئاڵا، یەک میللەت، یەک وڵات’ لە دەرگای شاروانی ئێلح هەڵواسیوە و لە هەر نهۆمێکی بیناکە پۆلیسی داناوە. هەروەها هاوژینی پۆلیس و سەربازەکانی خستۆتە کارەوە.

پارێزگاری باتمان ئەکرەم جاناڵپ کە لە شوێنی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئێلح گوڵستان سۆنوک و  یەشیل ئیشیک وەک قەیوم دانراوە، تابلۆیەکی بە نوسینی ‘یەک وڵات، یەک ئاڵا، یەک میللەت، یەک دەوڵەت’ لەسەر دەرگای شارەوانی هەڵیواسیوە. جاناڵاپی داگیرکەر وەک پارێزگار، شارەوانییەکەی بە بەربەستی پۆلیس گەمارۆدا و  وەک ‘ڕێکارێکی ئەمنی’ ژمارەیەکی زۆر لە پۆلیسەکانی بەشی پۆلیسی شارەکەی لەناو بینای شارەوانیدا دانا.

جاناڵاپی تاڵانکەر دیسانەوە ئامێری X-Ray لە شارەوانی داناوە، لە مەوپێش لە لایەن هاوسەرۆکانی شارەوانی دەم پارتی گوڵستان سۆنوک و یەشیل ئیشیک لابرابوو.
هەروەها سەندیکای کرێکارانی خزمەتگوزاری گشتی تورکیا ڕایگەیاند کە جێگەی ٣٠٠ کرێکار گۆڕاوە. بەپێی زانیارییەکان ئەم تاڵانکەرە گەلێک هاوژینی سەرباز و پۆلیسەکانی لە شارەوانی خستۆتە کارەوە.