ئەو ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕیانەی سوپای تورکیان تاساند

هێزەکانی گەریلا کە لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە گورزی قورس لە سوپای تورکی داگیرکەر دەوەشێنن، لە مانگی تشرینی دووەمەوە چالاکیەکانیان زیاد کردووە. ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی هێزەکانی گەریلا بەردەوامن.

ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێرییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە بەرامبەر سوپای تورکی داگیرکەر بێ پسانەوە بەردەوامن. ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکان کە لە ساڵیادی ٤٥ەمینی دامەزراندنی پەکەکە لە مانگی تشرینی دووەمدا زیادیان کرد، مانگەکانی کانونی یەکەم، کانونی دووەم، شوبات و ئادار لە زاپ، خواکورک و مەتینا بەردەوام بوون و هیوا وئاواتی ئەو هێزانەی تەمەنیان بۆ پەکەکە دیاری دەکرد، لە سەر دڵیان هێشتەوە. هەروەها حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەشی شۆک کرد، فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لە ٢٠ی ئاداردا رووداوێکی وەک مزگێنی ونەورۆزانە بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتبوو، "گەریلاکانی ئازادی کوردستان بوونە توانای بێکاریگەرکردنی فڕۆکەی بێفرۆکەوانی هێرشبەر. هێزەکانمان بە گشتی ١٥ درۆنی سیهایان خستووتە خوارەوە". دوابەدوای ئەو راگەیەندراوە، گەریلا تی ڤیش دیمەنەکانی خستنەخوارەوەی سیهاکانی بڵاوکردەوە.

دیمەنەکانی گۆڕەپانەکانی شەڕ و ئەو ئامارانەی بڵاودەکرێنەوە، دەریدەخەن کە سوپای تورکی داگیرکەر وێڕای پشتیوانییەکانی پەدەکەش ناتوانێت لە بەرامبەر هێزەکانی گەریلا خۆی رابگرێت و لە شەڕدا دەستپێشخەری بەدەست گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوەیە. لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید دۆغا ڤیاندا کە ١٧ی شوبات لە زاپ ئەنجامدرا، لە دیمەنەکاندا بینرا کە گەریلاکان داوای خۆبەدەستوەدان لە سەربازان دەکەن.

بە گوێرەی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢٣ کە فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بڵاویکردووەتەوە، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ١٧١٢ چالاکییان ئەنجامداوە و ٩٢٨ داگیرکەر کە ٧یان ئەفسەری پلەباڵابوون بە سزاگەیەندراون. داگیرکەران بە کۆی گشتی ٢٩٦٩ هێرشیان ئەنجامدا کە بەشێکیان لە رێگەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و قەدەغەکراوەبوون. ١٧٩ گەریلا شەهیدبوون. تەنیا لە مانگی تشرینی دووەمدا ١٩٣ چالاکی لە دژی هێزەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامدرابوون، ١٢٤ داگیرکەر بەسزاگەیەندرابوون، بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی دەستیان بەسەرداگیرابوو یاخود لەناوبرابوون. لەو شەڕانەی ئەو مانگەدا چوار گەریلا شەهیدببوون.

ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی هێزەکانی گەریلا مۆری خۆیان لە بەرخودان دا. دیمەنی دەیان چالاکی لەلایەن گەریلا تیڤیەوە بڵاوکرایەوە.

ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکان کە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە مانگی تشرینی دووەم بەدواوە ئەنجامیاندان بەم جۆرەن:

ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید لەیلا سورخوێن ئامەد

ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید ئامەد روبار

 

ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شاخی ئامێدی

ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید مەلسا موش

ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید هەڵمەت دێرەلوک

ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید دۆغا ڤیان

ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید جوان- شەهید ئاندۆک

هـ . ب