ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال دەربارەی هۆشداری دا دەربارەی گەمە و پیلانەکانی پەدەکە
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال دەربارەی گەمە و پیلانەکانی پەدەکە لەسەر شەنگال هۆشداری دا و بانگەوازی لە هەموو ئێزدییەکان کرد نەکەونە داوی فیتنە و ئاژاوەوە.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال دەربارەی گەمە و پیلانەکانی پەدەکە لەسەر شەنگال هۆشداری دا و بانگەوازی لە هەموو ئێزدییەکان کرد نەکەونە داوی فیتنە و ئاژاوەوە.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال، بە ڕاگەیاندراوێک تیشکی خستەسەر گەمە و پیلانەکان دژی پێکەوەژیانی گەلانی هەرێمەکە، بەتایبەت هەوڵی هەندێک لایەن کە کەسانی جیاواز وەک نوێنەری ئێزدییەکان نیشان دەدەن و گوتی: "وەک ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، هەمیشە خاوەنی فیکری پێکەوەژیان بووین و دەبین. تەنها پێکەوەژیانی گەلان دەتوانێت لە هەموو جۆرە هێرشێک بمانپارێزێت و ئارامی فەراهەم بکات. بەڵام لە یادی ١٠ ساڵەی فەرمانەکەدا دەبینرێت کە هەندێک دەردەکەون و خۆیان وەک نوێنەری ئێزدییەکان نیشان دەدەن و جارێکی دیکە دەیانەوێت ناکۆکی لەنێوان گەلان دروست بکەن. ڕوونە کە ئەمە هەوڵێکە بۆ گۆڕینی ڕۆژەڤ و سودفە نییە".
ئاماژە دەکات بە فەرمانی ٣ ی ئابی ٢٠١٤ و ڕایدەگەیەنێت پەدەکە زەمینەی بۆ ئەم هێرشە خۆش کرد، هەمیشە هەوڵیداوە فیتنە و ناکۆکی بخاتە نێوان موسڵمانان و ئێزدییەکان، دەڵێت: "لە ئەنجامی ئەم فیتنەیانەی پەدەکە و لایەنگرانی، وەک جڤاکی ئێزدی ڕووبەڕووی قڕکردن بووینەوە. ئامانجی سەرەکی داعش لەناوبردنی زیهنیەتی پێکەوە ژیانی نێوان گەلاندا بوو. بەڵام ئێمە لە کاتی فەرمانەکەدا لە سایەی ڕێبەر ئاپۆ لەو گەمە و پیلانە تێگەیشتین و ویستمان بە پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک کە پێکەوەژیانی گەلان دەکاتە بنەما، وەڵام بدەینەوە. دژی ئەوانەی دەیانەوێت فیتنە لە هەرێمەکە بنێنەوە و گەلان بکەنە دوژمنی یەکدی، ئێمە دۆستایەتی و خوشک و برایەتی گەلانمان کردە بنەما. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بە پێشەنگایەتی جڤاکی ئێزدی، هەموو پێکهاتەکانی گرتەخۆ و ویستی لە شەنگال بە مۆدێلێکی نوێی ژیانکردن وەڵامی دوژمنی گەلان بداتەوە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئومێد دەکرێت ئەم مۆدێلەی شەنگال لە هەموو عێراقدا بڵاوببێتەوە و دەڵێت:
". تەنها پێکەوەژیانی گەلان دەتوانێت لە هەموو جۆرە هێرشێک بمانپارێزێت و ئارامی فەراهەم بکات. بەڵام لە یادی ١٠ ساڵەی فەرمانەکەدا دەبینرێت کە هەندێک دەردەکەون و خۆیان وەک نوێنەری ئێزدییەکان نیشان دەدەن و جارێکی دیکە دەیانەوێت ناکۆکی لەنێوان گەلان دروست بکەن. ڕوونە کە ئەمە هەوڵێکە بۆ گۆڕینی ڕۆژەڤ و سودفە نییە. لە ساڵیادی فەرماندا گەلەکەمان و پێکهاتەکانی شەنگال داوای لێپرسینەوەیان لە بەرپرسانی فەرمان کرد، واتە ئەوانەی هاوکاری داعش بوون و بەتایبەتیش داوای دادگاییکردنی لە بەرپرسانی پەدەکە کرد. داواکاری سەرەکی داوای لێپرسینەوە بوو لە بەرپرسانی فەرمانەکە. ئەم ڕۆژەڤە هێشتا بەردەوامە، هەندێک کەسی سەر بە پەدەکە دەیانەوێت ڕۆژەڤی دادگایکردنی پەدەکە بگۆڕن".
لە کۆتاییدا دەڵێت: "پێویستە جڤاکەکەمان و هەر کەسێک باوەڕی بە پێکەوەژیان هەیە لەژێر چەتری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریدا، نەکەوێتە داوی گەمە و پیلانەکانی پەدەکە و هێزە هاوشێوەکانیان، دەبێت بۆ دۆستایەتی گەلان و پێکەوەژیان کاربکەن. دژی ئەوانەی بەنیازی ئاژاوەنانەوەن، تێبکۆشن، ڕێگە نەدەن بکەونە ژێر کاریگەری شەڕی تایبەت. ئەمە ئەرکی هەر ئێزدییەک و پێکهاتەیەکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییە"