ئیهەدە بووە میوانی خوانی دادپەروەری بنەماڵەى شەنیاشار

تێکۆشانی دادپەروەریی بنەماڵەی شەنیاشار لە ڕۆژی ٣٩٦هەمدایە. لقی کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤ (ئیهەدە)ی ڕحا ئێواڕەی دوێنێ بووە میوانی خوانی دادپەروەری، کە لەلایەن بنەماڵەی شەنیاشارەوە لەبەردەم دادگای ڕحا بەڕێوەچوو.

چالاکیی دادپەروەریی ئەمینە شەنیاشار و فەردی شەنیاشاری کوڕی لە بەردەم دادگای ڕحا لە ڕۆژی ٣٩٦هەمین دایە. دوێنێ ئەندامانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە لقی ڕحا میوانی "خوانی دادپەروەری"ی بنەماڵەی شەنیاشار بوون، کە لە کاتی بەربانگی ڕەمەزاندا لەبەردەم دادگای ڕحا بەڕێوەچوو.

مستەفا وەفا هاوسەرۆکی لقی ئیهەدەی ڕحا پێش بەربانگ وتی، ئەوان وەک ئیهەدە لە مانگی ڕەمەزاندا پشتگیری لە چالاکیی ئێشکگری دادپەروەری دەکەن.

وەفا وتیشی، بۆ ئەوەى پشتیوانی لە چالاکیی دادپەروەریی بنەماڵەى شەنیاشار بکەن "خوانی دادپەروەری"یان داناوە.

ئەوەشی وت، "ئێمە لەگەڵ بنەماڵەدا بەربانگمان کرد. ئێمە لە تێکۆشانی دادپەروەریدا لەگەڵ بنەماڵەی شەنیاشارداین و هەمیشە لەگەڵیاندا دەبین. تا ئەو کاتەی بەرپرسیارانی ئەو کۆمەڵکوژییە دەدۆزرێنەوە و لە بەرامبەر دادگادا باجی تاوانەکەیان دەدەن و تا ئەو کاتەى ئەم سیستمە دەگۆڕێت، سەرباری هەموو دەستێوەردانەکان درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین".

دوای ئەوەی مەلا بانگی دا، بەربانگ کرا و بەرنامەکە کۆتایی هات.

ژ.ت