ئیشکگری دادپەروەری وان ٧٩ رۆژە بەردەوامە
ئیشکگری دادپەروەری وان ٧٩ رۆژە بەردەوامە و لایەن و دەزگاکان سەردانیان دەکەن.
ئیشکگری دادپەروەری وان ٧٩ رۆژە بەردەوامە و لایەن و دەزگاکان سەردانیان دەکەن.
چەتین ئویار هاوسەرۆۆکی دەبەپەی وان سەردانی خانەوادەی زیندانیانی وان کرد کە دەستیان بە چالاکی کردووە. ئویار داوای کرد گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کۆتایی بێت و وتی، " بانگەوازیمان بۆ وەزارەتی داد ئەوەیە کە زەمینەی چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان ئامادە بکەن."
چالاکی ئیشکگری دادپەروەری بۆ ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش و ئەو زیندانیانەی کە سزاکەیان تەواو بووە بەڵام ئازاد ناکرێن بەردەوامە. چالاکیەکە ٧٩ رۆژە بەردەوامە. ئەمڕۆ بەڕێوەبەرانی دەبەپە و هەدەپەی وان سەردانی خانەوادەکانیان کرد.
چەتین ئویار هاوسەرۆکی دەبەپەی وان لە چالاکیەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بە تێکۆشانی دایکاندا و رایگەیاند کە دایکان داوای ئازادی ڕۆڵەکانیان و دادپەروەری دەکەن و وتی، " ئێمە سەرەتا داوای دادپەروەری بۆ بەڕێز ئۆجالان دەکەین. چەندین ساڵە بەڕێز ئۆجالان لەژێر گۆشەگیریدایە. نە دایکان و نە گەلی کورد گۆشەگیری قبوڵ ناکەن. بانگەوازیمان بۆ وەزارەتی داد ئەوەیە کە بە زوترین کات زەمینەی چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان ئامادە بکەن."
لە کۆتاییدا ئویار باسی دۆخی زیندانیانی نەخۆشی کرد و وتی، " ئێمە نامانەوێت تەرمی زیندانیان بێتە دەرەوە. بانگەوازیمان بۆ گەلەکەمان ئەوەیە کە خاوەنداری لە داوای دادپەروەری خانەوادەکان بکەن."
ف.ق