ئیشکگری دادپەروەری: ئێدی بەسە، ڕۆڵەکانمان ئازاد بکەن!

لە چالاکی ئیشکگری دادپەروەریدا کە لە شاری ئامەد لەلایەن کەسوکاری زیندانیانەوە بەڕێوە دەبرێت، بانگەوازی 'ئێدی بەسە ڕۆڵەکانمان ئازاد بکەن' کرا.

کەسوکاری زیندانیان لە باڵەخانەی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد ٧٦ رۆژە دەستیان بە چالاکی ئیشکگری دادپەروەری کردووە.

خانەوادەی زیندانیان داوا دەکەن زیندانیان نەخۆش و ئەو زیندانیانەی کە سزاکەیان تەواو بووە، ئازاد بکرێن.

نازیمە بۆڵتان دایکی جوان بوڵتان کە زیندانیەکی نەخۆشە وتی، " ئێدی بەسە و ڕۆڵەکانمان ئازاد بکەن."

نازیمە بۆڵتان ئاماژەی بەوەدا، ئێمە چارەسەریان دەکەین. زیندانی بەساڵاچوو هەیە. هەتاوەکو کەی لە زینداندا دەیانهێڵنەوە؟ هیچ نەبێت با لە دوایین ساتەکانی ژیانیاندا لەلای خانەوادەکانیان بژین. ئێمە دادپەروەریمان دەوێت. دادپەروەری بۆ هەموو کەسێک پیویستە."

نورای ئابای کە خزمی زیندانیەکی نەخۆشە وتی، " ئێمە بۆ زیندانیانی نەخۆش لێرەین و تاوەکو ئەنجام بەدەست نەهێنین دەست لە چالاکیەکەمان هەڵناگرین."

ف.ق