ئیشکگریی بنەماڵەى شەنیاشار لە ٥٥هەمین رۆژدایە
بنەماڵەى شەنیاشار لە ٥٥ هەمین رۆژی چالاکیی ئێشکگریی "دادپەروەری" لە بەردەم دادگای رحا ناڕەزایەتییان نیشاندا، کە تاوەکو ئێستا تەنها یەک کەسیش دەستگیرنەکراوە و پرسیاریان کرد "ئاخۆ وەزارەتی داد چی دەکات؟".

ئەمینە شەنیاشار، کە هاوسەرەکەی و دوو منداڵی لەلایەن خزمانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کوژراون، ماوەی ٥٥ رۆژە لە چالاکیی ئێشکگریدان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری.
ئەمینە شەنیاشار لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕیدا، کە لە هێرشی ئاکەپەییەکاندا بە برینداری رزگاری بوو، نزیکەى دوو مانگە لە بەردەم دادگای رحا داوای دادپەروەری دەکەن.
بنەماڵەی شەنیاشار لە چالاکییەکەیاندا وێنەى هێرشی سەر ئامبوڵانسەکەیان لە کاتی هێرش و کوشتنی هاوسەر و کوڕەکانی دایە ئەمنیە شەنیاشار و باوک و براکانی فەرید شەنیاشار بڵاوکردەوە.
لە تویتەردا نووسیویانە، "ئەگەر ئامبوڵانسی نەخۆشخانە بەمشێوەیە لێ بکەن، ئەو کاتە پێویست ناکات مرۆڤ بیر لە دۆخی ناو نەخۆشخانەکە بکاتەوە. باوکم بە پێ چوو بۆ نەخۆشخانە. لە نەخۆشخانە بە ئەشکەنجە کوشتیان. سێ ساڵ تێپەڕی. هێشتا کەسێکیش دەستگیر نەکراوە. ئاخۆ وەزارەتی داد خەریکی چییە؟".
ژ.ت