یەژاستار بۆ یادکردنەوەی شەهید عەگید گارزان چالاکی ئەنجامدا: ٦ داگیرکەر سزادران

گەریلاکانی یەژاستار لە خواکورک لە دوولاور لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کە بۆ یادکردنەوەی شەهید عەگید گارزان فەرماندەی هەرێمی خواکورک ئەنجامدرا، ٦ داگیرکەر سزادران و مۆبیسێک تێکشکێنرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەری تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە هەرێمی مەتینا لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی خابوردا:

٤ی ئاب کاتژمێر ١٢:٠٠ لەدژی داگیرکەران لە گەروی گردی میلیتان  چالاکیەک ببە قەناس ئەنجامدرا و لە چالاکیەکەدا داگیرکەرێک سزادرا.

لە هەرێمی خابور لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری بازەکانی زاگرۆسدا:

٢ی ئاب کاتژمێر ٠٥:٤٠ لەدژی داگیرکەران لە گردی کۆردینەی شەهید بێریتان لە دوو لاوە هێزەکانی گەریلا چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا لە نزیکەوە بە بەهێزی لە دوژمندرا، ٦ داگیرکەر سزادران. کامێرایەتی مۆبیسی لەسەر گردەکە تێکشکێنران. داگیرکەران دوای چالاکیەکە گۆڕەپانەکەیان بە چەکی قورس تۆپباران کرد، دواتر درونێک کە بۆ ناوچەکە نێردرابوو لەلایەن هێزەکانمانەوە پێکرا و هێزەکانمان دەستیان بەسەر پارچەکانی درۆنەکەدا گیرا.

چالاکیەکە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە لە لایەن هێزەکانی یەژاستامانەوە ئەنجامدرا، چالاکیەکە بۆ یادکردنەوەی شەهید عەگید گارزان فەرماندەی هەرێمی خواکورک ئەنجامدرا کە لە ١١ی ئابی ٢٠٢٠ شەهید ببوو.

٤ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ٢٠:٣٠ – ٠٠:٠٠ فڕۆکەکان لە هێڵی قاشورای هەرێمی مەتینا گەڕان. هەلیکۆپتەرەکان بناری گردی شەهید چیا و دەوروبەری گوندەکانی کێستە و هرورێی سەر بە شاروچکەی کانی ماسی ناوچەی ئامێدی بۆردومانکران.

هەمان رۆژ کاتژمێر ١٢:٣٠ دەوروبەری گوندەکانی کێستە و هرورێ بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپبارانکران.

٤ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ٠٩:٣٠ و ٠٩:٤٥ گوندی شیێ و یەکمالێی شاروچکەی دینارتێی سەر بە ئاکرێ لەلایەن فرۆکەکانەوە بۆردومانکران. هەمان رۆژ کاتژمێر لەنێوان ٠٩:٥٠ و ١٠:٠٠ دەڤەری کافیا لەلایەن فڕۆکەکانەوە بۆردومانکران.

٤ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ١٠:٣٠ و ١٤:١٥ تونێلەکانی شەڕ لە گردی سووری هەرێمی ئاڤاشین بە تەقەمەنی تۆپبارانکران. هەمان رۆژ کاتژمێر لەنێوان ١١:٢٠ و ١٢:٢٠ سوپای تورک بە گازی کیمیایی هێرشی کردە سەر تونێلەکانی وەرخالێ و کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ و ٢١:١٠ جارێکی دیکە تۆپبارانکران.

٤ی ئاب کاتژمێر لەنێوان ٠٠:٠٠ و ٠١:٣٠ دەڤەری چەمچۆی زاپ و گوندی رەنچبراخا بە ئۆبۆس لە سنورەوە تۆپبارانکران.

لە هێرشەکاندا تاوەکو ئێستا هیچ زیانێک بەر هاوڕێکانمان نەکەوتووە."

ف.ق