یەژەئاستار: هەر گەریلایەک زیلانێکە

فەرماندەیی گشتی یەژەئاسیار رایگەیاند کە هەر فەرماندە و میلیتانێکی هەپەگە و یەژەئاستار ئەمڕۆ بە ڕێباز و پێوانەی زیلان شەڕ دەکات و وتی، " شەر دەگەیەنینە سەرکەوتن. کات کاتی زیلانبوونە."

فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی یەژەئاستار بە بۆنەی ٢٦مین ساڵیادی شەهیدبوونی زیلان (زەینەب کناجی)ەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، " لە ٢٦هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ زیلاندا هەموو ئەو شەهیدانەمان بەبیر دێنین کە لە مێژووی تێکۆشانی ئازادیدا نوێنەرایەتی ئیرادەی ئازادمان کردووە ، هەموو ئەو پێشەنگ و قارەمانە مەزنانەی کە بوونەتە سەرچاوەی هێزی ئازادی ئێمە لە ڕیزی فەرماندە زیلان وەک هەڤاڵ سەما یوجە، گوڵان، لەیلا ئاگری، ئەکین وان، مزگین روژهە‌ڵات، شەڤین، شارستان و لە کەسایەتیی هەموو شەهیدانی هەنگاوەکانی بازەکانی زاگرۆس، شەڕی خابووری شەهید ساواش مەرەش و عەگیدەکانی بۆتان کە لەپێناو شۆڕشی مرۆڤایەتی بۆ پاراستنی کەرامەتی مرۆڤایەتی شەهید بوون،ن بە ڕێز و خۆشەویستیەوە بیریان دێتەوە."

'زیلان لە هەستیارترین ساتدا بوو بە وڵامێکی مێژوویی'

راگەیەنراوی فەرماندەیی یەژەئاستار بەم شێوەیەیە:

" خوڵقێنەری تێکۆشانی ئازادی پەنجا ساڵمان ڕێبەر ئاپۆ، لە سەدەی ٢١دا بە خەباتی ئازادی ژن بەهای ئازادی دروست کرد و لە رێگەی گەریلاوە پارێزەری ئەو بەهایەی خوڵقاند. لە مێژووی تێکۆشانی ٥٠ ساڵەدا شەهیدە قارەمانەکانمان لەسەر بناغەی فەرماندەیی تێگەیشتنی رێبەر ئاپۆ بوون بە هێزی ئەنجامدان و هێڵی رێبەری ئاپۆ، بەم شێوەیە هێڵێکی کاریگەر دروست بوو. بەو هۆیەوە هەڤاڵ زیلان لە هەستیارترین ساتەکانی مێژوودا وڵامێکی چالاکی مێژوویی دایەوە و بووە پارچەیەکی بناغەیی بازنەی سەرکەوتن. پێشەنگەکانمان ساکینجە جانسز، بەسێ ئانوش، عازیمە، بێریتان، بێریڤان و هەزاران هاوڕێی دیکەمان هەڵوێستی نوێنەرایەتی میلیتانی رێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی جوان، سادە، بوێری، بڕیاردار و دەوڵەمەند خستە بەرچاو و هاوڕێ زیلان بووە کۆبونەوەی بەهای تێکۆشانی ئازادی ژن. ئێمە وەک هێزەکانی یەژەئاستار لە هەنگاوی ' کات کاتی ئازادیە رێبەر ئاپۆیە' دا خاوەنداری لە میراسی هێڵی میلیتانی فەرماندەی زیلان دەکەین و بە تەئکیدی بەرەو سەرکەوتنی دەبەین.

'شەرڤانانی رێبەر ئاپۆ لەسەر هێڵی فەرماندە زیلان لە باکور تاوەکو باشور شەڕ بۆ راستی دەکەن'

لە سەردەمی جەنگی جیهانی سێیەمدا هێزە هەژموونخوازەکان لەهەوڵی لەناوبردنی پێشەنگی هێڵی ئازادی گەل و هێزی سەرەکی دینامیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بزووتنەوەی ئازادیخوازن. بۆیە ئەوان بە شێوەیەکی سەرەکی ڕێبەرتی ئێمە دەکەنە ئامانج. بەڵام لە هێڵی بەرخۆدانی فەرماندە زیلان لە دۆخا و بەرماڵ بۆ ئاڤزەم و ئاریانان لە شەڕی سەرکەوتنی زاپەوە بۆ بۆتان، گەریلاکانی یەژائاستار لە هێڵی بەرخۆدان لەسەر وشیاریی و هزری ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدانیان بەرزتر کرد. هەروەک چۆن هەڤاڵ زیلان بە چالاکییەکەی هەنگاوێکی مێژوویی تۆمار کرد، و وەک ژنە میلیتانێک پرسیاری لەو پیاوە دەسەڵاتدارە کرد کە سیاسەتی شکاندنی ژنان پەیڕەو دەکرد، بوو بە رەمزی سەرکەوتنی ژنان. هەمان هەڵوێستی هێڵی تێکۆشانی ئازادیی ژنان لە شەڕی ئێمە بۆ سەرکەوتن ئەنجامدا، لە زاپەوە تا مەتینا، لە ئاڤاشینەوە بۆ خواکورک، لە سەرحەدەوە تا بۆتان بە پێشەنگایەتیی ژنان، تێکۆشان بەڕێوە دەبرێت. هەڤاڵ زیلان کە قاڕەمانێتیەکی گەورەی نواند، لە هەمان کاتدا بووە هێڵی سەرکەوتن لە بواری تاکتیکی سەربازیدا. هێڵی شەڕی زیلان خوڵقێنەری دەوڵەمەندی ئەنجامدانی شەڕی بەهێزی دەرخست. لەبەر ئەوەش بەم ئامانجە کلیلبوون دەبێتە هۆکار کە مرۆڤ سەختیە گەورەکان بۆ سەرکەوتن بگۆڕێت. بۆیەش ئێمە لە مێژووی تێکۆشانی خۆماندا، قۆناغی سەخت، هەستیار، بەرەو سەرکەوتن دەبەین و دەستکەوتن بە دەست دەهێنین هەروەک چۆن هەڤاڵ زیلان لە سەخترین بارودۆخدا بەرپرسیاری قورسی خستە سەر شانی، لە رۆژی ئەمڕۆماندا، درێژەپێدەرە فیداییە قاڕەمانەکان، شەڕڤانانی رێبەر ئاپۆش بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن، لە هێڵی فەرماندە زیلاندا لە باکور تاوەکو باشوری کوردستان، لە بەرانبەر داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەڕی راستەقینە بەڕێوە دەبەن.

'تاوەکو کۆتایی نوێنەرایەتی هێڵی بیردۆزی زیلان دەکەین'

ڕێبەر ئاپۆ چالاکییەکەی هەڤاڵ زیلان بە گەورەترین و پیرۆزترین و ئەنجامگیرترین چالاکی شەڕی ڕزگاریی نەتەوەییمان وەسف دەکات. واتە یەکخستنی ئامانج و جێبەجێکردنی ئەمە ڕێگا بۆ بەهێزترین شێوازی لێدان دەکاتەوە و دوژمن بەرەو شکست دەبات. هەر وەک چۆن هەڤاڵ زیلان بە پرسیاری لەسەر شارستانیەتی زاڵبوونی پیاودانا و بوو بە مانیفێستۆی ژیانی ئازاد، ئێمەش وەک هەڤاڵەکانی پابەندین بە بنەماکانی ئازادی و وەک هێزەکانی یەژەئاستار بەرپرسیارێتی ئەم سەردەمە دەگرینە ئەستۆ و حساب لە داگیرکەران دەپرسین. ئێمە لەو پێگەیەداین کە تا کۆتایی نوێنەرایەتی هێڵی ئایدۆلۆژی زیلان دەکەین. ئێمە وەک هێزەکانی یەژەئاستار بە شێوە و تاکتیکی هەڤاڵ زیلان بە چالاکیەکانمان، گورزی مردن لە داگیرکەران دەدەین. تۆڵەی ئازاری گەلەکەمان، ژن و منداڵانی کوردستان لە داگیرکەران دەکەینەوە. ئێمە وەک هێزەکانی یەکەئاستار بە شێوەی زیلان بە ڕیکخراوەیی و بوێریەکی گەورە، بە پسپۆڕی، لە شەڕی تونێلەکان تاوەکو سەنگەرەکان، بە چالاکی خوڵقێنەری خۆمان، ئەو ساتانەی کە دوژمن چاوەڕێی ناکات، بە ئیرادەی ئازادی ژن بە شێوەیەکی کاریگەر لێیان دەدەین و حساب لە داگیرکەران دەپرسین.

لەسەر بنەمای هێڵی هەڤاڵ زیلان، پراکتیکی شەڕی خۆمان ئەنجام دەدەن و لە هەموو بوارەکاندا ڕۆڵ و ئەرکی پێشەنگی خۆیان جێبەجێ بکەن. ئێمە لە هەموو بارودۆخێکدا دەبینە هەڤاڵی ڕاستەقینەی زیلان. وەک هێزەکانی یەژەئاستار وەک هەڤاڵ سەما یوجە کە بە چالاکی خۆی ئاماژەی بەوەداوە کە ئامانجی بڕیاردان لەجێبەجێکردنی هێڵی زیلان جێبەجێ دەکات، لەسەر ئەوەی هەموو ساتێک بە سووربوونی ئەم شەڕە خۆمان لەڕاستی فەرماندە زیلان بنیاتبنینەوە. لەسەر بنەمای هێڵی میلیتانی زیلان ژنان و گەلی خۆمان بە فەلسەفەی ئازادی دەگوێزینەوە بۆ ئایندەیەکی ئازاد و وڵاتەکەمان لە دوژمن ڕزگار دەکەین و لە پاشماوەی شارستانیەتی کۆنەپەرست رزگار دەکەین و لەسەر ناوی ئازادی سەرکەوتنێکی گەورە پێشکەشی مێژوو دەکەین.

'هەر گەریلایەک وەک زیلانە، ئێمە لە شەڕدا سەردەکەوین'

لە کەسایەتی هەڤاڵ زیلان و هەموو شەهیدانی فیداییماندا، ئێمە جارێکی دیکە بەڕێزەوە یادی شەهیدانمان دەکەینەوە. لە ساڵیادی مانگی فیداییبوونی شەهیداندا، وەک فەرماندەیی یەژەئاستار و وەک میلیتانەکانی هەپەگە و یەژەئاستار، بە شێوەی زیلان، بە رەگەزی ژیان و شەڕ بەشداری لە قۆناغەکەدا دەکەین. سڵاومان پیشکەش بە هاوڕێکانمان دەکەین کە لە ئاڤاشین، زاپ و مەتینا کە بۆ مرۆڤایەتی بەرخۆدان دەکەین. جارێکی دیکە رایدەگەیەنین کە  شێوەی ژیانی شکۆدار بە تەنها لە رێگەی هێڵی زیلان و رەگەزەکانی دەبێت. دوژمن هەرچەندێک بێپێوانە هێرش بکات، ناتوانێت ئیرادەی ئازادی بشکێنێت و بە تەئکیدی ئەو شتەی کە مێژوو دیاری دەکات هێڵی ئازادی رێبەر ئاپۆ دەبێت. لەبەرئەوەش ئێمەوە وەک هێزەکانی یەژەئاستار بەڵێن بە گەلەکەمان و شەهیدەکانمان دەدەین کە شەڕی ئێمە دەگاتە سەرکەوتن. دەڵێین کە کات کاتی زیلانبوونە. هەر گەریلایەتی یەژەئاستار ئەمڕۆ فیدایی رێبەر ئاپۆیە. هەر گەریلایەک زیلانێکە. لەسەر ئەم بناغەیە جارێکی دیکە هەموو شەهیدانی شۆڕشمان بە خۆشەویستی، بەڕێزەوە بەبیر دەهێنین، وابەستەبوونمان بە یادەوەریان دووپات دەکەینەوە و خاوەنداری لە میراسی شەهیدان دەکەین."

ف.ق