ژمارەی دەستگیرکراوان لە ئێلح بەرزبوویەوە
ئەو کەسانەی لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ئێلح دەستگیرکران، ژمارەیان گەیشتە ٤ کەس.
ئەو کەسانەی لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ئێلح دەستگیرکران، ژمارەیان گەیشتە ٤ کەس.
دوێنێ ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) محەمەد ئەمین سەلمان و وەدات ئۆزەر لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستگیرکران.
ئەمڕۆ پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دوو کەسی تریان بە ناوەکانی عەلی ئۆگوز و محەمەد کارتال دەستگیرکرد و هەر چوار کەسە دەستگیرکراوەکەیان برد بۆ بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی شاری ئێلح.
لێکۆڵینەوەی نوسینگەی داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک لە ئەنقەرە لە دژی پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی هەدەپە کراوەتە پاساو بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە. لە پاساوەکەی داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک دا تۆمەتی "پروپاگەندە بۆ ڕێکخستن" لە دژی ئەو کەسانە بەکارهێنراوە.
ژ.ت