ڕژێمی ئێران هاوڵاتییەکی کوردی دەستگیرکرد

هێزەکانی ڕژێمی ئێران لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوڵاتیەکی کوردیان دەستگیرکرد. چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە دەستگیرکراوە نادیارە.

دوێنێ هێزەکانی رژێمی ئێران لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاوڵاتییەکی کورد بەناوی حسێن قوڕەیشی تەمەن ٥١ ساڵ و دەستگیریان کردووە و بردویانە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایەتحاڵەکانی رووداوەکە رایانگەیاندووە، هێزەکانی رژێمی ئێران بەبێ مۆڵەت و فەرمانی دادگا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی قورەیشی و دەستگیریان کردووە.

تا ئێستا نازانرێت قوەڕیشی بۆچی دەستگیر کرا و بۆ کوێ براوە.

ژ.ت