ڕۆژنامەوان عەلی ئیبراهیم گیانی لەدەستدا
خەباتکاری چاپەمەنی ئازاد، عەلی ئیبراهیم گیانی لەدەستدا.
خەباتکاری چاپەمەنی ئازاد، عەلی ئیبراهیم گیانی لەدەستدا.
ڕۆژنامەوان عەلی ئیبراهیم گە لە چەندین ڕاگەیاندنی جیاوازی شەنگال کاری کردووە، بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.
ڕۆژنامەوان عەلی ئیبراهیم بەهۆی نەخۆشییەوە ٣ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی دهۆک چارەسەری وەردەگرت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سەختیی نەخۆشییەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ڕۆژنامەوان عەلی ئیبراهیم لەکاتی فەرمانی ٢٠١٤ ـەوە تا ئێستە لە چەندین دەزگای ڕاگەیاندنی شەنگال کار و خەباتی کردووە. عەلی ئیبراهیم ٥ ساڵ لە ڕادیۆی چرا ئێف ئێم بووە، پاشان چووەتە ئێزدی ٢٤، دواجار بووەتە پەیامنێری زێوا نیوز.
ئەمڕۆ تەرمی عەلی ئیبراهیم لەلایەن بنەماڵەکەیەوە لە دهۆکەوە گوازرایەوە بۆ شەنگال. سەرەتا تەرمەکەی بردرایە گوندی کۆلکای چیای سەردەشتی شەنگال کە زێدی خۆیەتی، پاشان بەشێوەیەکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەبی قاسم بەخاکسپێردرا.
لەبەردەم ماڵەکەی لە گوندی کۆلکا خێوەتی سەرەخۆشی دانرا و ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.