ژنانی پرشنگی رۆژ لە وان و گەڤەر چالاکیان ئەنجامدا
ژنانی پرشنگی رۆژ لە وان و ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمێرگ چالاکیان ئەنجامدا.
ژنانی پرشنگی رۆژ لە وان و ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمێرگ چالاکیان ئەنجامدا.
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ لە ناوچەی رێگەی ئارموشی وان و ناوچەی گەڤەڕی جۆلەمێرگ ریزە چالاکیان ئەنجامدا.
لە راگەیەنراوی دەستپێشخەریەکەدا هاتوور کە شەوی ٣٠ی حوزەیران لە گەڤەڕ لەدژی پۆلیسی تیمی تایبەت چالاکی ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا ٤ پۆلیسی تیمی تایبەت بریندار بوون کە دۆخی دووانیان سەختە.
ژنانی پرشنگی رۆژ باسی ئەوەی کرد کە لە شەوی ٢٦ی حوزەیراندا لە گەڕەکی قشلەی گەڤەڕ لەدژی ناوەندی پۆلیسی داگیرکەر چالاکی ئەنجامدراوە و دواتر پۆلیسی داگیرکەر ناوچەکەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولە.
هەروەها ژنان لە گەڕەکی جەوادپاشای ناوچەی رێگەی ئارموشی وان لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی هاوکاری ئاکەپە و مەهەپە بە ناوی (ک.ئە) چالاکیان ئەنجامداوە.
ف.ق