ژنانی قەندیل داواکارن ژنان بەشداریەکی فراوان لە ئاهەنگی ٨ی مارسدا بکەن

ژنانی قەندیل ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژنان بە ئاهنگێک پێرۆز دەکەن، بانگەواز لە ژنان دەکەن بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری تێدا بکەن.

ساڵانە لە ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژناندا، ژنانی قەندیل بە ئاهنگی جەماوەری ئەو ڕۆژە پێرۆز دەکەن، بە هەمان شێوە ئەم ساڵیش ژنانی قەندیل وا بڕیارە بە ئاهنگێکی جەماوەری ئەو ڕۆژە پێرۆز بکەن.

لە ئیستادا ئامادەکاریەکان بۆ ئەو ڕۆژە دەستی پێکردوە،  ئاواز ئیسماعیل هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل، لەگەڵ ژنانی قەندیل کۆبوەوە و پێکەوە داوایان کرد، هەموو ژنان بەشداری لە ئاهەنگەکاندا بکەن.

هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل وتی، " ٨ی مارسی ئەمساڵ بە ڕوحی سەرکەوتنی گارە، خۆراگری ئیمراڵی و هەموو تێکۆشەرانی ژنان  لە جیهاندا پێرۆز دەکەین، داواکارین هەموو ژنان ڕوو بکەنە قەندیل و لە لانکە یژنی ئازاددا' ڕۆژی جیهانی ژنان پێرۆز بکەین."

ناوبراو وتیشی، ئاهنگی ٨-ی مارس لە ٨ مانگی ئازار' کاتژمێر ١٠ سەرلەبەیانی لەبناری قەندیل دەستپێدەکات.

ف.ق