ژنانی تۆڵەسێن چالاکیان ئەنجام دا

دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێن ڕایگەیاند لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ، لە دژی داگیرکەران لە وان چالاکیان ئەنجام داوە.

جالاکی ژنانی تۆڵەسێن

دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەکەرەوە ڕایگەیاند لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ، شەوی ١٣ی ئایاردا لە چوار خاڵ لە گەڕەکی ئاڵتنتپە بەربەستیان داناوە و ئاگریان هەڵگیرساندووە و زۆر بەتوندی وەڵامی ئەو داگیرکەرانەیان داوەتەوە کە چوونەتە ناو گەڕەکەکە.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە بە مۆلۆتۆڤ هێرشکراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازی داگیرکەران و بەتەواوی سوتێنراوە، وە دوو داگیرکەرەکەی ناویشی برینداربوون.

دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێن ئاماژەشیان بەوەکردووە لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان چالاکیەکانیان بەرفراوانتر و گەورەتر دەکەن.