زنجیری 'رێزگرتن لە ئیرادە' سازکرا

لە قەرەباڵغترین شەقامی وان لە دژی کودەتای قەیوم زنجیری مرۆیی پێکهێنرا.

کودەتای قەیوم بۆ سەر شارەوانییەکانی دەم پارتی، لە وانیش شەرمەزارکرا. جەماوەر لە شەقامی جومهوریەت لە ناوچەی رێگەی ئارموشی وان کۆبوونەوە و لە پارکی فەقێ تەیران کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانییان سازکرد. لە چالاکییەکەدا دروسمەکانی "بەرخودان ژیانە" و "قەیوم دەبێت بچێت، گەل دەمێنێتەوە" وترانەوە.

دواتر لەسەر رێگەکە زنجیرەی مرۆیی سازکرا.