زیاتر لە ٨٠٠ ئاوارەی دیکە لە هەولێرەوە گەرانەوە بۆ زێدی خۆیان
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانى عێراق بڵاوی كردەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان، ٨٠٣ ئاوارە لە كامپەكانی سنووری هەولێرەوە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە پارێزگا نەینەوا.
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانى عێراق بڵاوی كردەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان، ٨٠٣ ئاوارە لە كامپەكانی سنووری هەولێرەوە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە پارێزگا نەینەوا.
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانى عێراق لە بارەی گەڕانەوەی سەدان ئاوارە لە كامپەكانی سنووری هەولێرەوە بۆ پارێزگاى نەینەوا ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەت و وەزارەتەکەمان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان ٨٠٣ ئاوارە لە كامپەكانی (هەرشەم و بەركە) لە پارێزگای هەولێر بەخواستی خۆیان گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە پارێزگاى نەینەوا.
ئاماژە بەوەشكراوە، یارمەتی دارایی و یارمەتی فریاگوزاری و پێدانی كەرەستەی ناو ماڵ بە ئاوارە گەڕاوەكان بەردەوامە.
لە كۆتایدا ئەوە خراوەتەڕوو، وەزیری كۆچ و كۆچبەران داوای لە فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی كردووە، بەردەوام كار بكەن بۆ تۆماركردنی ئەو خێزانە ئاوارانەی كە دەیانەوێت بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
ئەگەرچی پێشتر پەدەکە رێگریی لە گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکرد، بەڵام دوای چڕکردنەوەی گوشارەکانی حکومەتی فیدڕاڵی و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە سەر دەسەڵاتدارانی پەدەکە گەڕانەوەی ئاوارەکان لە کەمپەکانی هەولێر و دهۆک بۆ زێدی خۆیان رووی لە زیادبوون کردووە.