زین فارقین ئەو ژنەی ڕووی لە حەقیقەتی چیاکرد

شۆڕشگێری مەزن زین فارقین، بە دڵە مەزنەکەیەوە کە بە گڕی ئاگر پاکژی کردبوەوە، وەک ڕۆژەکانی بەهار لە خاکی کوردستاندا بوو بە شینایی. بۆ ئەوەی پشوویەکی ئاسوودەی ببەخشێت بە گەلەکەی هەتا دواساتی ژیانی جەنگا و وەک باهۆزێک بوو بەرامبەر بە داگیرکەران.

شەهید زین فارقین

ڕۆشتن بۆ چیا بەو مانایە دێت، پارچەیەک لە ئاگری حەقیقەت لە خۆتدا وەرگری و دڵ و دەروونی خۆت بەو ئاگرە پاکژکەیتەوە. هەموو کۆمەڵگایەک لێگەڕینی حەقیقەت دەکات و بۆ حەقیقەتی خۆی دەگەڕێت. کوردان ساڵانێک لە حەقیقەتی خۆی دورکەوتبووە و مەحکومی تاریکی بوو. لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ئەم حەقیقەتە پیشاندارییەوە و هەزاران لێگەڕێنی حەقیقەت بۆ ڕووناکبوونەوەی ژیانیان ڕوویان لە چیاکان کرد. دڵی خۆیان بە ئاگری پەکەکە ئافراندەوە و بوون بە لێگەڕێنی زۆر دژوار و فیدایی. زین بۆ ئەوەی ببێت بە شەڕڤانی حەقیقەت ڕووی کرد لە چیاکان و ڕوناکی ڕێبەری حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆ.

زین فارقین بە ناسناویی فەریحە باشکالەمە یەکێک بوو لەو ژنانەی لە پێناو گەلەکەیدا بۆ ئەوەی چیرۆکی خۆی سەر لە نوێ بنوسێتەوە بەرەو چیاکان هەنگاوی نا. زین لە ساڵی ١٩٨٨دا لە ناوچەی فارقینی ئامەد لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا هاتە دنیاوە. فارقین ئەو ناوچەیە کە بە پێشینەی مێژووی، وڵاتپارێزی و دڵسۆزی دەناسرێتەوە. لە پێناو وڵاتپارێزیدا چەندین قوربانی داوە، بەڵام هیچ کاتێک سەر بۆ دوژمن دانەنواندوەتەوە. بەم هۆیەوە دوژمن هەموو جۆرە هێرشێکی کردۆتە سەر فارقین. بنەماڵە وڵاتپارێزەکانی لەو شارە دەرکردوە. بنەماڵەکەی زین فارقینیش بێبەش نەبوون لە سیاسەتی کۆچبەری و لەو شارە ئاوارەبوون. زین خەیاڵ و منداڵێتی خۆی لە گوند بە جێهێشت و ڕوویکردە شار. لە ژیانی شاردا هەتابێت زیاتر بیری ژیان و خەیاڵی گوندەکەی دەکات. لەو تەمەنەدا دەبێنێت لەبەر ناسنامە چ ستەم و زوڵمێکی بەرامبەرکراوە، بۆیە ڕۆژ بە ڕۆژ ئەم زوڵمە لە دڵیدا وەردەگەڕێت بۆ تورەییەکی مەزن. لەبەر سیاسەتی ئاسمیلەکردن و لەناوبردن، سیستەمی خۆێندنی خوێندنگا ناخوێنێت و دەستبەرداری قوتبخانە دەبێت. بۆ ئەوەی هاوکاری خێزانەکەی بکات بە تەمنێکی بچوکەوە دەستدەکات بە کارکردن. زین لەو کاتەوە باشتر لە ژنبوون، کوردبوون و کرێکاریبوون باشتر تێدەگات بەرامبەر هەموو هەراسانکردن و داگیرکارییەک دەوەستێتەوە و لە دڵیدا دەبێتە توڕەبوونێکی گەورە. لەوە تێدەگات بەرامبەر بەمە، تەنها تووڕەی بەس نیە، بۆیە لە ساڵی ٢٠١٥دا ڕوودەکات چیاکان، بۆئەوەی تێکۆشانی خۆی باشتر بەرفراوانبکات و ببێت بە هیوایەک بۆ گەلەکەی.

هاتنە چیا و هەنگاوی یەکەم بەرەو حەقیقەت

بە هەڵوێستێکی بە هێز و ئیرادەیەکی تۆکمەوە لە ساڵی ٢٠١٥دا لە زێدیی بێریتاندا ئاشنایی ژیانی گەریلای دەبێت. یەکەم پەرەوەردەی خۆی لە خواکوڕک وەردەگرێ و بەم شێوە دەبێت بە بەشێک لە ژیانی گەریلایەتی. دوای وەرگرتنی پەرەوەردە ڕوودەکاتە ویلایەتی گەڤەر. لەوێ یەکەم پراکتیکی خۆی، یەکەم ئەزموونی شەڕی و هەستی بەهێزی گەریلای ئەزموون دەکات. گەڤەر دەبێتە جێگەیەکی پیرۆز و سەرلەنوێ ژیانی تێدا دەئافرێتەوە.

هەرچەندە لە سەرەتایەکی نوێدایە، بەڵام لە ژیان و چالاکیەکاندا ڕۆڵیکی مەزن دەگێڕێت. وەک ئەوەی ساڵانێک گەریلابووبێت و لە چیاکاندا چالاکی ئەنجام دابێت. سات لە دوای سات لە بارودۆخە سەختەکاندا کەسایەتی بەهێزتردەبێت. ئەو خەیاڵ و منداڵیەتەی کە لەشارد دەستبەرداری ببوو لە چیاکاندا دۆزییەوە. لە چیاکاندا دیسان خەیاڵی ئازادی بۆ زیندووبوەوە. ئەو خەیاڵ و ئازادییەکی کە لێ دزرابوو، لە چیاکاندا وەردەگەڕێت بۆ تورەیەکی زۆر بەرامبەر بە داگیرکەران. نەک تەنها وڵاتەکەی بەڵکو ژیان و خەوونی منداڵیشی لێ دزرابوو.لەو ژیانەی کە ڕێبەر ئاپۆ ئافراندوویەتی هەموو رۆژێک زیاتر نزیکی حەقیقەتی خۆی دەبوویەوە. سات بە سات خۆی دەدۆزیەوە، ژیان و جوانیەکانی ژیانی گەریلایی ئاشنا دەبێت.

بە بوێری و ڕۆحی تۆڵەسەندنەوە دەچێتە یەکەم چالاکییەوە

شەڕڤانی قارەمانی یەژا ستار زین، ژیانە بوێرێیەکەی و هەڵوێستەکانی لە چالاکیەکاندا پیشاندا. هەموو کاتێک لە مەراقی ژیاندا بوو، دەیویست شتێکی خۆشتر بئافرنێت و بە بوێرییەوە لە ژیاندابێت. ئەو ژنێک بوو هەموو کاتێک خواستی شتی نوێێ لە ژیاندا بوو و لێگەڕێنی ژیانیانەی دەکرد. هەموو کاتێک بە هەستی بەرپرسیارێتیەوە بەشداری ژیان بوو. لەم ژیانەی کە ڕێبەر ئاپۆ و هەزاران هەڤاڵ ئافراندوویانە، وەک ژنێک دەدۆزێتەوە. زین هەوڵی دەدات شایستەی ئەو ژیانەبێت کە بە هەوڵدان ئافرێندرابوو. زین کاتێک ڕێبەر ئاپۆ دەخوێنێتەوە، زیاتر لەخۆی و مێژووی خۆی تێدەگات، بۆ ئەوەی لە ئایدۆلۆژیای ئازادی ژندا قوڵبێتەوە هەوڵیکی زۆر دەدات. لەو ڕێگەیەی بە شەڕکردن جوان دەبن، بە شەڕکردن سەر لەنوێ خۆی دەئافرێنێتەوە. زین یەكێکە لەو کەسانەی کە واقعی ژنبوون زیندوودەکاتەوە. زەردەخەنەکانی وەک ڕۆژانی بەهار دڵی هاوڕێکانی گەرم دەکاتەوە و لە بەرامبەر داگیرکەرانشدا دەبێتە باهۆز و زریانێکی زستانە. زین دەزانێت ئازادی بەهاری وڵاتەکەی تەنها بە ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ دروست دەبێت. زین لە ژیانی گەریلایەتیدا وەک شەڕڤانێکی مۆدێرنێتەی دیموکراتیک شارەزاتر دەبێت.

بە توڕەی و ئیرادەیەکی بەهێزەوە بەشداری یەکەم چالاکی خۆی دەکات و رۆڵیکی گەورە دەگڕێت. وەک ئەوەی هەموو کاتێک لە چالاکیدابووبێت. بە چەکی قورسەوە بەشداری چالاکی دەکات و هاوکارییەکی باشی هاوڕێیانی دەبێت. گولە بە دژمنەوە دەنێت و دەزانێت هەر گوولەیەک دەبێتە هیوایەک بۆ داهاتووی ژیانی وڵاتەکەی و ژیانی ئازادی دەئافرێنێت. بۆ تۆڵە سەندنەوەی هەموو ستەمێک چەکەکەی ڕوەو دوژمن بەرزدەکاتەوە. کاتێک داگیرکەران زیانی گەورەی بەردەکەوێت، بۆ پیرۆزکردنی ئەم سەرکەوتنانە گۆڤەند دەگێڕێت. زین بەو هەستەی لە یەکەم چالاکیەوە هەیبوو، لە هەموو چالاکیەکاندا تێیدا زیندوو دەبێت. وەک ژنێک بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و تۆڵەی گەلەکی وەرگرێتەوە، ئەم هەستە لە دڵی خۆیدا مەزنتر دەکات.

ئەو ژنەی کە بە ئاگری پەکەکە دڵی پاکژکردەوە

زین یەكێک لەو شەڕڤانانە قارەمانەکانی سەردەم و ژیانی خۆی لەگەڵ شەڕکردندا ئاوێتە دەکات. تێدەگات کە پەکەکە تەڤگەری ڕەنج و تێکۆشانە و تێکۆشانی زۆر مەزنیش بە پێشەنگایەتی ژن دەکرێت. بە هەوڵدانێکی زۆرەوە بەشداری ژیان دەبێت و هەست دەکات ئەو کاری هەرەمەزن ئەو کارەیە کە داوێتی بە هاوڕێیانی. پەیوەندی هاوڕێیەتی کە لە ناو پەکەکەدا بەرفراوانە، زیاتر گرێدراوی ژیانی خۆی دەکات. تێدەگات هەموو شتێک لەسەر ڕێگەی حەقیقەتدا پیرۆزە. دەزانێت بە ماوەیەکی کەم کەسایەتیەکی زۆر بەهێز لەخۆیدا دروست دەکات. هەموو کات بە هەڵوێست و قارەمانێتی خۆیەوە شنەبایەکی بەهاری دەبەخشێت بە هاوڕێکانی، لە ڕۆژە سەختەکاندا دەبێتە سەرچاوەی باوەڕ. پەیوەست بوو بە جوانی چیاکان و ئەو ژیانەی کە ڕێبەر ئاپۆ ئافراندابووی. بە دڵخوازی خۆیەوە عەشقی بۆ چیاکان هەبوو و لەو ژیانەی کە لە چیاکاندا ئافرێنراوە، خواستی ئەوەبوو دڵی خۆی بە گڕی ئاگری پەکەکە پاکژبکاتەوە و خولیای ژیانی خۆی سەرلەنوێ بئافرێنێتەوە.

شۆڕشگێری مەزن زین فارقین، بە دڵە مەزنەکەیەوە کە لە بە گڕی ئاگر پاکژی کردبوەوە، وەک ڕۆژەکانی بەهار لە خاکی کوردستاندا بوو بەشینای. بۆ ئەوەی پشوویەکی ئاسوودەی ببەخشێت بە گەلەکەی هەتا دواساتی ژیانی جەنگا و هەتا دواساتەکانی وەک باهۆزێک بوو بەرامبەر بە داگیرکەران. لە ئەنجامی هێرشی داگیرکاری کە لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٩دا لە گەڤەر، کە وەک شەڕڤانێکی مەزن بەرخۆدانێکی بێهاوتای ئەنجام دا و تا دواساتی ژیانی لە بەرامبەر دوژمندا جەنگا و گەیشت بە کاروانی نەمران