زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک بۆ 'یەکێتی نەتەوەیی' و 'پاراستنی هاوبەش' بانگەوازیان کرد

زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک بە بۆنەی نەورۆزەوە داوایان لە گەلی کورد کرد بە ڕۆحی 'یەکێتی نەتەوەیی' و 'پاراستنی هاوبەش' بۆ مسۆگەر کردنی سەرکەوتن تێکۆشان بەرز بکەنەوە.

دەنیز کایا بە ناوی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژکەوە لێدوانێکی دا و ڕایگەیاند کە بە جۆش و خرۆش، مۆڕاڵ و باوەڕێکی بەرزەوە پێشوازی لە نەورۆز دەکەن.

لە سەرەتای بەیاننامەکەدا نەورۆز لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێزەکانی گەریلا، گەلی کورد و هەموو گەلانی بندەست لە کەسایەتی کاوەی هاوچەرخ مەزڵوم دۆغان و فەرماندەی گەریلا مەحسووم کۆرکماز (عەگید) پیرۆز دەکەن و ئیسمەت چارداش کە لە ١٤ی ئاداردا لە ئەنجامی سیاسەتی کوشتن ی دەوڵەتی تورک لە زینداندا شەهید بوو و سەرجەم شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی بە ڕێز و حورمەتەوە بە بیر دەهێننەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "مانگی ئادار هاوکات لەگەڵ مانگی نەورۆز، ڕۆژی بەرخۆدانی نەتەوەیی، مانگی قارەمانێتی نەتەوەییە، گەلەکەمان گرنگی مێژوویی ئەو دوو ڕاستییە مێژووییە دەزانێت، بەردەوام بەڕێزدارییەوە یادی دەکاتەوە. ڕاستە بۆ پێشەوە چوون و سەرکەوتن بە بەرخۆدان و خۆڕاگرییەکی گەورە پێشوازی لە نەورۆزی ئەمساڵ دەکەین کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا جێگەیەکی گەورەی هەیە و مانایەکی گەورەی هەیە.

نەورۆز ئیرادەیەکی مەزنی ئازادی و سەرهەڵدانە لە دژی کۆیلایەتی و ستەم، نیشانەی ئیرادەی ئازادە دژی کۆیلایەتی و خیانەت."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ٢١ی ئادار دەنگی ئازادی کوردە، ئەم دەنگە ئەمڕۆ بە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە-پاژک گشتگیر بووەتەوە". بە ڕەنگی ژنی ئازاد، بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'، گۆڕاوە بۆ ئاگری ئازادی هەمەلایەنە.

'سڵاو لە هێزەکانی گەریلا دەکەین'

ئەم ڕاستیە شکۆمەندە کە لە مێژوودا جێگەیەکی گرنگی هەیە، بە ڕاستی رێبەرایەتی نیو سەدەی لەدوای خۆی بەجێهێشتووە و لەگەڵ ڕاستی پەکەکە-پاژک کە خوڵقاندوویەتی، بەردەوامە، دەبێتە چرای هیوای گەلان، تەختی تاریکی ستەمکاران هەڵدەوەشێنێ و ڕاستی کۆمەڵایەتی خوداوەندی بنیات دەنێت. هێزی گەریلای فیدایی بە ڕۆحی نەورۆز شەڕ دەکەن. سڵاو لە هێزەکانی گەریلای فیدایی دەکەین کە بە هەوڵ و فیداکارییەکی زۆرەوە تێدەکۆشن. گەریلاکانی ئازادی کە لە قۆناغی نوێی تێکۆشاندا گورزی قورس لە دوژمن دەدەن و دواجار بە سیستەمی بەرگری هێزی ئاسمانی دوژمنیان لە ناو برد، جارێکی تر نیشانیان دا کە نەبەزیون. ئێمە بە بۆنەی سیستەمی بەرگری ئازاد کە لەلایەن ناوەندی پاراستنی گەلەوە ئاشکرا کراوە سڵاو و پیرۆزبایی دەنێرین.

'پێویستە لە ٣١ی ئاداردا وەڵامی پێویست بدرێتەوە'.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی ئازار کرا و گوتراوە، "وەک شۆڕشگێڕانی پەکەکە و پاژک، داوا لە گەلەکەمان و گەلان دەکەین کە لە ٣١ی ئاداردا دژی عەقڵیەتی ئاکەپە-مەهەپە تێکۆشانی بەڕێوە ببەن و وڵامی پێویست بدەنەوە بە بکوژەکان و دزەکان و لە هەڵبژاردنەکاندا بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی بگێڕن."

'پێشمەرگە دەبێت لە گەڵ گەریلادا لە یەک بەرەدا بن'

لە درێژەی بەیاننامەکەدا بانگەوازی لەگەلی کورد کرا کە هەڵوێستێکی بەهێز لە دژی پەدەکە نیشان بدەن کە ڕێگا بە سوپای فاشیست دەدات لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، و گوتراوە، "بۆ پاراستنی یەکێتی نەتەوەیی و جیهانی، بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی ئازاد و پاککردنەوەی خاکی کوردستان لە بنکە گڵاوەکانی تیرۆریستان، داوا لە هێزی پێشمەرگە دەکەین بە ڕۆحی پاراستنی هاوبەش لەگەڵ گەریلا قارەمانەکان لە هەمان کاتدا لە یەک بەرەی شەڕدا، سەرکەوتن مسۆگەر بکەن.