زیندانیانی ئامەد لەدژی ئەشکەنجە دەستیان بە مانگرتن کرد

زیندانیانی زیندانی ئامەد دژی ئەشکەنجە و پێشێلکردنی مافەکانیان، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند و داواکارییەکیشیان ئاراستەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی کرد.

زیندانیانی سیاسیی لە زیندانی ژمارە یەکی ئامەد، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ مانگرتنیان لەخواردن ڕاگەیاندووە.

هەواڵی مانگرتنی زیندانیانی ئامەد لەلایەن زیندانییەکەوە بەناوی بەرەن ئەمان بڵاوکرایەوە، کە لەمیانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا بە خانەوادەکەی ڕاگەیاندووە.

مانگرتنی زیندانیان لە دژی ئەشکەنجەدان و پێشێلکردنی مافەکانیانە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، وەک بەرەن ئەمان باسی کردووە: بەمدواییانە ئەشکەنجەیەکی زۆر لە زیندانیان دەکرێت و بەیانی ئەمڕۆش پۆلیس هەڵیانکووتاوەتە سەر قاوشی زیندانییەکان و بەبێ هۆکار گێچەڵ و هەڕەشەیان لێکردوون و پێیان وتوون “هێزی دەوڵەت دەبینن”.

زیندانییان داوایان لە کۆمیتەی ئامەد، کۆمەڵەی مافناسانی ئازادیی و کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ کردووە، کار بۆ تۆمارکردنی ئەو پێشێلکارییانە بکەن، کە لە زیندانی ئامەد بەرامبەر زیندانیکراوان دەکرێت.

ف.ق