زیندانیەکی سیاسی پاش ٣٠ ساڵ مانەوەی لە زیندانی گیانی لەدەستدا

موتڵەق تۆزون کە ٣٠ ساڵ لە زینداندا بوو، دوای ئەوەی بە هۆی کێشەی تەندروستیەوە گواسترابووەوە بۆ نەخۆشخانە و لە سەرەمەرگدا ئازادکرابوو، پاش ماوەیەک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

وان موتڵەق تۆزون لە ماوەی ٣٠ ساڵ لە زیندانبوو، لە زیندانی ئاکهیساری مانیساوە بە هۆی کێشەی تەندروستیەوە گواسترابووەوە بۆ نەخۆشخانە و  بەهۆی خراپی تەندروستیەوە بە شێوەی مەرجدار بڕیاری ئازادکرانی درابوو. بنەماڵەکەی بۆ ئەوەی لە وان چارەسەری بۆ بکرێت لە ٢ی ئاداردا گواستبوویانەوە بۆ ئەو شارە.

تۆزون لە نەخۆشخانەی فێرکاری و توێژینەوەی وان لە ژێر چاودێری پزیشکیدابوو، لە شەوی رابردووەوە باری تەندروستی ناجێگیرببوو، بە یانی ئەمرۆش گیانی لەدەستدا.

تەرمەکەی بە مەبەستی بە خاکسپاردن گواسترایەوە بۆ ناوچەی پانۆسی ئاگری.

هـ. ب