ئازادی لە ساتێکی بچووکدا شاراوەیە

جوانا و ئەڤریم دوو گەریلان کە لە جەنگی حەفتانیندا شەڕ دەکەن و متمانەیان بە سەرکەوتن هەیە. دەبێت ئازادی لە ساتێکدا خۆی شاردبێتەوە، لە پێکەنینی هەردوو گەریلاکەدا، متمانەبوون لە سەرکەوتندا دیارە.

کاتێک مرۆڤ خۆی دەگەیەنێتە گەریلان، بیر لە ئازادی دەکاتەوە کە شتێکی چۆنە. ئایا ئازادی ئەوەیە کە بێ ترس لە کۆڵانێکی وڵاتەکەتدا بە ئازادی یاری بکەی، یان تا کۆتایی بەرخۆدان بکەی، یان ڕێپێوانێک، لەوانەیە لەوانە زیاتر بێت... لەوانەیە تفکردن لە دەموچاوی زاڵمێک بێت! ئازادی لە ساتێکی بچووکدا شاراوەیە. هەندێک جار لە داواکاری گەریلا بۆ سەرکەتن. هەندێک جار لەناو پێکەنینێک، هەندێک جار لە چیاکان. لەوانەیە ئەوینێکی بێحساب و بێگۆمان و بێترس بێت. پێناسەکەی بە ئەندازەی گەردوون فراوانە. بێ ئەو شتێک نابێت، نە وڵای و نە ئەقین!

لەناو ئەو هەستانەدا گوێم لە گەریلا جوانا و گەریلا ئەڤرین گرت. ئەوان بۆ ڕزگاری گەلێک لەناو جەنگی حەفتانیندان و متمانەی بە سەرکەوتن هەیە. گەریلا جوانا دوای ئەوە گۆرانیەکەی وت، بەم شێوەیە قسەی کرد،"ئێرە حەفتانینە". هەر قسەیەک لە بەینی لێوەکانیاندا دەچرپێنرا، قسەیەکی جوان و لە جێی خۆیدا بوو کە پێویستە بنووسرێنەوە. جوانا ڕانەدەوەستا، دەیویست بە هەموو کەسێک بڵێت کە لەم جەنگەدا سەردەکەون.

گەریلا جوانا دەیوت،"ئەم ڕوحە سەردەکەوێت.گۆمانی تێدا نییە. بێگۆمان هەڤاڵان خاوەن هەڵوێستێکی بەهێزن و مۆڕالیان هەیە. ئێمە وتمان ڕێگا نادەین دوژمن لە خانتوور جێگیر ببێت و تا ئیستاش بەو متمانە و بڕوایە دەجووڵێینەوە. ئێمە لەوێ دوژمن دەردەکەین. تا کۆتایی لە خانتوور دەبین. لە هەموو جێگایەک گورز لە دوژمن دەوەشێنین. قوڵبوونەوە، مۆڕال و ئامانجمان بەو شێوەیە دەبێت. ژنان بە قاڕەمانێتی وڵامی دوژمنیان دایەوە. ئێرە حەفتانینە، ئێرە زێدی بەرخۆدانە. زێدی ڕووبار، ڕۆستەم، ئامارا، بەفرین، بیریتان و ڤیانە. ئەو هەڵوێستەی ژنان و پیاوانی گەریلا پیشانیدەدەن پرۆفیشناڵ بوونە لە پێشەنگایەتیدا. لەدژی تەکنیک و هێرشی دڕندەی دوژمن، هەڤاڵان بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە وڵام دەدەنەوە."

دوای دەستیان پێکرد و گۆرانیان وت. وەک ئەوەی لەبەردەمیان کامێرایەکیش نەبێت، بەڵام گەریلا هەبن.

لە کۆتاییشدا وتیان،"ئێمە ئەم گۆرانیە پێشکەش بە گەریلاکان کە لە کوردستان شەر دەکەن بە تایبەتی ئەوانەی لە حەفتانینن دەکەین. ئێرە حەفتانینە!

لەوانەیە ئازادی ئەمە بێت... لەم ساتەدا بێت، لەناو پێکەنینی ئەو دوو گەریلایە ژنەدا بێت، لە متمانەیاندا بۆ سەرکەوتن بێت.

ف.ق