ئاسایشی پەدەکە ئەندامێکی دیکەی ئەڤگەری ئازادی دەستگیرکرد -نوێ کرایەوە-

ئاسایشی پەدەکە لە شارەدێی هەریر ئەندامێکی دیکەی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانی دەستگیر کرد.

ئاسایشی پارتی دیمۆکراتیک کوردستان-پەدەکە ئەندامێکی دیکەی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانی بە ناوی دکتور ناجی حاجی لە شارەدێی هەریر دەستگیر کران.

محەمەد عەبدوڵا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە ڕۆژنیوزی راگەیاندووە، ئەمشەو ئاسایشی هەریر، دکتۆر ناجی حاجی ئەندامی دەستەی بەڕێوبەریی تەڤگەری ئازادیی-یان دەستگیرکردووە، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتی دەستگیرکردنانەیە پەدەکە دەستی پێکردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی تەڤگەر.

جێگای ئاماژەیە بە تۆمەتی ئەندام بوون لە تەڤگەری ئازادیی، نزیکەی مانگێکە تەحسین یاسین جەعفەر، ئەندامی تەڤگەریی ئازادیی لەشاری هەولێر لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە، دوو ڕۆژ لەمەوبەریش بە هەمان تۆمەت پیاوێک و ژنێکیان بەناوەکانی سەمیرە حەمەد ئەمین و مام سامی دەستگیرکرد.

ز.ش