ئاسایشی پەدەکە ژنە چالاکوانێکى دەستگیرکرد

ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە شاری هەولێر ژنە چالاکوانێکى دەستگیرکرد.

ئاژانسی هەواڵی رۆژ نیوز بڵاویکردەوە، ژنە چالاکوانێک بە ناوی بەهار شەوی یەکشەممە لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە لە شاری هەولێر دەستگیرکراوە.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو ژنە چالاکوانە بۆ ئەوەى بەشداریی چالاکی بۆ یەکێتیی نەتەوەیی بووە لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکراوە.

ئەوە ژنە گەنجە بەشداری چالاکیی پشتیوانیکردن لە رۆژئاواى کوردستان بوو. بەهار لە دەستەى پشتیوانیکردن لە عەفریندا بووە. ئەو دەستەیە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر عەفرین دروستکرابوو.

ئاسایشی پەدەکە لەم چەند رۆژەى رابردوودا چەندین ژنە چالاکوانی کردووەتە ئامانج و دەستگیری کردوون. تاوەکو ئێستا چەندین کەس لە رێکخراوەکانى وەک رەژاک، تەڤگەری ئازادی و چەند رێکخراوی تر لەلایەن ئاسایش و هێزە ئەمنییەکانى پەدەکەوە دەستگیرکراون.

ژ.ت