ئامەد بەرگی سپی پۆشی

لە ئامەد و زۆربەی ناوچەکانی دوای ٥ ساڵ بەفر باری. دانیشتووانی شار، بە تایبەتی منداڵان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی.

لە ناوەندی ئامەد دوای پێنج ساڵ بەفر باری و ناوەندی شار سپیپۆش بوو و دیمەنی ڕەنگینی لەگەڵ خۆی هێنا. بگۆمان جوانترین جێگاش کە دیمەنی بەفری لێببنرێت، قەڵای ئامەدە.

لەگەڵ خۆشحاڵی هاوڵاتیان بە تایبەتی منداڵان لە باخچەکانی هەوسەل ڕووباری دیجلە دیمەنی زۆر سەرنجراکیش و جوان دروست بوون.

ف.ق