ئاکەپە شارەوانیی توشبای کردووە بە شارەوانیی بنەماڵەیەک
ساڵح ئاکمانی ئاکەپەیی، کە دەستی بەسەر شارەوانیی توشبای پارێزگای وانی هەدەپە دا گرتبوو، خزمەکانى خۆی لە شارەوانییەکەدا کردووە بە بەڕێوەبەر.
ساڵح ئاکمانی ئاکەپەیی، کە دەستی بەسەر شارەوانیی توشبای پارێزگای وانی هەدەپە دا گرتبوو، خزمەکانى خۆی لە شارەوانییەکەدا کردووە بە بەڕێوەبەر.
لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ دا یڵماز بەرکی و عایشە میناز لەسەر لیستی هەدەپە لەلایەن گەلەوە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیی توشبای هەڵبژێردران و دواتر ئاکەپە بە پێی یاسای حکومى باری نائاسایی دەستی بەسەر شارەوانیی توشبایی دا گرت و زەوتی کرد و لە بریی هاوسەرۆک شارەوانییە هەڵبژێردراوەکانى گەل قەیومێکى بە ناوی ساڵح ئاکمان بەسەر شارەوانیی زەوتکراوی توشبای دا سەپاند.
ئەو قەیومە داسەپێنراوەی ئاکەپە خزمێکى خۆی بە ناوی سینان کۆچاک کردووە بە بەڕێوەبەری نووسینگەى تایبەتی خۆی، برازیەکی خۆی بە ناوی عەزیز ئاکمان کە بەڕێوەبەری لقی پەروەردەی نەتەوەیی قەلقەلی بوو کردووە بە جێگری خۆی. ئاکمانی قەیومی داسەپێنراو بەوەش تێر نەبوو و هەموو خزمەکانى خۆی خستە ناو شارەوانی و کردنی بە بەڕێوەبەر.
خزمەکانى ئاکمانی قەیومی داسەپێنراو لە شارەوانیی توشبای بریتین لە:
محەمەد سەبری ئاکمان: بەرێوەبەری گەراج
ساواش ئاکمان: جێگری بەڕێوەبەری گەراج
تەحسین ئاکمان: بەڕێوەبەری گۆڕەپانەکان
محەمەد ساڵح ئاکمان: بەڕێوەبەر و بەرپرسی پاسەوانەکان
سڕاجەدین ئاکمان: بەڕێوەبەری کاری پاک و خاوێنی
سینان کۆچاک: بە بەڕێوەبەری نووسینگەى تایبەتی سەرۆک شارەوانی
عەزیز ئاکمان: کراوە بە جێگری سەرۆک شارەوانی
جگە لەوانەش ئاکمان خزمێکى تری خۆی کردووە بە بەڕێوەبەری کارمەدان و کرێکاران.
ژ.ت