ئاکەپە شارەوانیی جولەمێرگی تاڵان کرد
ئاکەپە دەستی بەسەر شارەوانیی دەبەپەی جولەمێرگدا گرتووە، شارەکەی کاول کردووە و کردوێتی بە وێرانەیەک. شارەوانیشی کردووە بە ژێر قەرزی ٣٠٠ ملیۆن لیرەی تورکییەوە.
ئاکەپە دەستی بەسەر شارەوانیی دەبەپەی جولەمێرگدا گرتووە، شارەکەی کاول کردووە و کردوێتی بە وێرانەیەک. شارەوانیشی کردووە بە ژێر قەرزی ٣٠٠ ملیۆن لیرەی تورکییەوە.
ئاکەپە دەستی بەسەر شارەوانیی دەبەپەی جولەمێرگدا گرتووە، شارەکەی کاول کردووە و کردوێتی بە وێرانەیەک. شارەوانیشی کردووە بە ژێر قەرزی ٣٠٠ ملیۆن لیرەی تورکییەوە.
داگیرکاریی ئاکەپە لە جولەمێرگ بە هیچ شێوەیەک خزمەتی بە شارەکە نەکردووە و تەنها خەریکى دزینى پارەى گەلن. ئاکەپە ٣٠٠ ملیۆن لیرەی تورکیی لەسەر حسابى شارەوانیی جۆلەمێرگ داوە بە نۆکەرەکانی.
سەدا ٩٠ی خەڵکی جۆلەمێرگ دەنگیان بە پارتى دیموکراتیکى هەرێمەکان (دەبەپە) دابوو و شارەوانیى جۆلەمێرگیان بەو ڕێژە بەرزە دایە دەستى دەبەپە، بەڵام لەلایەن ئاکەپەوە دەستی بەسەردا گیرا. کاتێک شارەوانیی جولەمێرگ لە دەستی دەبەپەدا بوو، سەرەڕای کەمیى بودجە، خزمەتگوزاریی وەک چاککردنی ڕێگاوبان و دروستکردنی پارک و باخچە لە ژمارەیەکی زۆر لە گەڕەکەکانی شارەکەدا ئەنجام دەدا، بەڵام حکومەتەکەی ئاکەپە نەیتوانی خۆی لەبەرامبەر ئەو خزمەتگوزاریانەدا ڕابگرێت کە دەبەپە پێشکەش بە شارەکە و دانیشتوانەکەیان کردبوو.
شارەوانیی جولەمێرگیان کردووە بە بنکەی سەربازی
بیناى شارەوانیى جۆلەمێرگ لە سەردەمی دەبەپەدا وەک ماڵی دووەم وابوو بۆ خەڵکی جۆلەمێرگ. گەل بە ئاسانی دەیانتوانی سەردانی شارەوانی بکەن و لەگەڵ کارمەندان و زەحمەتکێشانی شارەوانیدا باسیان لە کێشەکانیان دەکرد، بەڵام رژێمی ئاکەپە کە لە ڕۆژی ٦ی ئەیلولی ٢٠١٦ / ١٦ى خەرمانانەوە دەستی بەسەر شارەوانیی جۆلەمێرگدا گرتووە، بە تانک و زرێپۆش و پۆلیس گەمارۆی بینای شارەوانییان داوە و کردوویانە بە بنکەیەکى سەربازی.
داگیرکاریی ئاکەپە لە ماوەى ساڵ و نیوێکدا ئەو شارەى کردووەتە وێرانە و بەهۆی چاڵ و تاسە و قوڕوچڵپاوەوە مرۆڤ ناتوانێت هاتووچۆ بکات. لەبەرامبەر چاککردنی ئەو چاڵ و تاسە و قوڕوچڵپادا، ئاکەپە ٣٠٠ ملیۆن لیرەی تورکی خەرجکردووە. ئاکەپە جگە لەوەى شارەوانییەکەى داگیرکردووە و لە گەلی دزیوە، ٣٠٠ ملیۆن لیرەی تورکیشی لەسەر حسابى شارەوانى داوە بە نۆکەرکانى و شارەوانیى کردووە بە ژێر قەرزى ٣٠٠ ملیۆن لیرەى تورکییەوە.
ئێمە لێرەین و دەمێنینەوە، بەڵام ئەوان دەڕۆن
هاووڵاتییانی جولەمێرگ بە ئاژانسی هەواڵی فورات 'ANF' -یان راگەیاند "هاوسەرۆک شارەوانییەکانمان بە ئیرادەی ئێمە هەلبژێردرابوون، بەڵام دەستگیریان کردن.. ئەوەش بە واتای دەستگیرکردنی لەسەدا ٩٠ی هاووڵاتییانی جولەمێرگ دێت. ئێمە ئاکەپە و قەیومەکانیانمان ناوێت. هەم ئیرادە و شارەوانکەیان دزین و هەمیش پارەی ئیمەیان لەنێوان خۆیاندا دابەش کرد. ئێمە ئاگاداری دزییەکانیانین".
هاوڵاتیانی جولەمێرگ جەختیان کردەوە "رۆژی باجدانیان و تۆڵەکردنەوە لێیان لە ٢٤ی حوزەیران / ٣ى پووشپەڕەوە دەستپێدەکات و راشیانگەیاند "رۆژی ٢٤ی حوزەیران / ٣ى پووشپەڕ جولەمێرگ لە ئاکەپە پاک دەکەینەوە و لە هەڵبژاردنە هەرێمییەکاندا شارەوانییەکانى خۆمانیان لێ دەستێنینەوە، چونکە خەڵکی جولەمێرگ لێرە دەمێنێتەوە، بەڵام دەبێت ئەوان بڕۆن".
ر.م